ڕۆژنامەی خەبات ساسان دەروێش :ئەفشار ئەقدەسی حوسیێن یەزدان پەنا ، دووساڵ لەمەوبەر کە حەشدی شەعبی یەکەم تاوانەکانی لە خورماتوو خوڵقاند

تۆمارێک لە مێژوودا حوسیێن یەزدان پەنا ، دووساڵ لەمەوبەر کە حەشدی شەعبی یەکەم تاوانەکانی لە خورماتوو خوڵقاند

ساسان دەروێش – هۆڵەندا
وەک تۆمارێکی مێژووی وخستنە ڕووی لە ئەمڕۆدا ، عێراق زۆر لە مێژبووە بۆ جێبەجێکردنی پیلانێکی لەوشێوەیی کەرکوک وناوچەکانی دەرەوەی هەرێمی کوردستان کە ڕوویدا لە 16ی ئۆکتوبەر کە فەرماندە حوسین یەزدان پەنا سەرۆکی پارتی ئازادیی کوردستان پاک و فەرماندە لە بەرەکانی جەنگ لە سنوورەکانی کەرکوک هەستی بەو پیلانە کردوە ولە میدیا و کەناڵەکانی راگەیاندنی هەرێمی کوردستان بڵاویکردونەتەوە ،

ئەفشار ئەقدەسی نیشتەجێی ولاتی هۆڵەندا وئەندامی کۆمیتەی ناوەندی و بەرپرسی نوێنەرایەتی ئەوروپایی پارتی ئازادیی کوردستان لەوبارەیەوە بەنووسینگەی خەبات لەهۆڵەندا ڕایگەیاند وگوتی ، ئەوەی ئەمڕۆ دەگوزەرێ لە شێواندنی ڕاستیەکان وئاڵوزکردنی بارودۆخەکە، عێراق خۆیەتی لەگەل جێبەجێکردنی ئەجندای دەستی دەرەکی ونەخشەسازی بۆ کۆنتڕۆڵکردنەوەی ناوچە کوردستانیەکانی دەرەوەی هەرێمی کوردستان لە دوای کۆتایی هاتنی چەنگی تیرۆریستان و تێشکاندنیان بەدەستی هێزی پێشمەرگەی کوردستان ، ڕیفراندۆمیان کردە بەهانە بۆ ئەو مەبەستەی خۆیان وهێرشکرنە سەرکوردستان کە لەئیستاشدا دادگایی بەناوفیدڕاڵی لە دوای زیاتر لە 55 ماددەی دەستوری پێشێلکراوە لە عێراق دژ بەگەلی کوردستان بێ دەنگ بووە بەڵام کۆدەنگی گەل بۆ سەربەخۆیی کوردستان بەنادەستوری بزانێ پییان دەلین زۆرهەڵەن بەتۆمارەکانی مێژوودا بچنەوە کە لەکوێوە ئێوە مەبەستان بووە ئەم پیلانە جێبەجێ بکەن کە دووساڵ لەمەوبەرلەگەرمەی جەنگی تیرۆریستان وهاوکاری پێشمەرگە بۆ هێزەکانی عێراق و ڕزگارکردنەوەی شوێنە داگیرکراوەکان ، پلانیان هەبوو کەدەست بەسەرتەواوی ناوچەکەدا بگرن بەمەش دەسەڵاتیان لەناوچەکەدا فراوانتربکەن ،حەشدی شەعبی یەکەم تاونیان لە دووز خورماتوو خوڵقاند کە کاک حوسین لەوکاتەدا گوتی ، ئەمەی ڕویدا زەنگێکی مەترسی داربوو لەسەر کەرکووک وگوتی ئەوکات کەسانێک هەبوون لە وەڵامی لێدوانەکانمدا بەمنیان گوت کە هیچ مەترسیەک لەسەرکەرکوک نیەوحوسین یەزدان پەنا ئاگاداری دۆخی کەرکوک نیە ، منیش دەڵیم ئەمەش بۆیە کرا بەدەستی ئەجیندای دەرەکی وەک دەستپێکێک دەست بەسەرخورماتوولە باشوری کەرکوک بگرێت جگە لە فراوانکردنی دەستەڵاتی وهەنگاونان بۆ پلاناکانی تریان وەک وەلامێکیش بوو بۆ ئۆپەراسیۆنی ڕزگارکردنی شنگال لەلایەن هێزەکانی پێشمەرگەوە هات ، ئەمڕۆش ئەم بیرهێنانەوەیەمان لە تۆمارەکانی مێژوودا بەبیرعێراق وهاوکارەکانیان هێناویە کە دووساڵ لەمەوبەر لە کەناڵی ئاسمانی کوردستان 24 لە بەشێکیدا کاک حوسین یەزدان پەنا گوتی ، لە ڕوانگەی ئێمەوە ئەم ڕووداوانە بە‌هەڵکەوت نەبوون ئوەدەرهاویشتەی ئەوپلانە ستراتیجیەیەکە دەوڵەتی داگیرکەری تاران لە عێراق ولەباشوری کوردستان هەیەتی لە کاتێکداهێزەکانی پێشمەرگە بەرەوئازادی شەنگال دەڕۆیشتن بەشێوەیەکی تەوقیت کراوئەم گێرەشوێنەیان خوڵقاند کە بوونە هۆی شەهیدبوونی ژمارەیەک ڕۆڵەی کورد ، ساراوەنیە بەرپرسانی حەشدی شەعبی وبەرپرسانی عێراق لە جەشنی سوپای پاسدارانی ئێران ، وەزانیاریەکانی ئێمە حاشاهەڵنەگرە کەلەلایەن هێزی قودسی سوپای پاسدارانی ئێران دامەزراوە بەرپرسی ڕاستەقینەی ئەوهێزە قاسم سولەیمانیه وئامۆژگاریان پێ دەدات لە جوڵەوشێواندنی بارودۆخەوبەرەوئاڵۆزبردنی بۆ جەنگێکی خوێناوی بێ کۆتایی

http://www.xebat.net/attachment/PDF/4_27424_36211.pdf

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

دەتوانی ئەو تاگ و خەسڵەتانە HTML بەکاربێنیت: <a href="" title=""> <abbr title=""> <acronym title=""> <b> <blockquote cite=""> <cite> <code> <del datetime=""> <em> <i> <q cite=""> <strike> <strong>