ڕێبوار ئەحمەدزادە:بەشی دووھەم: ‎دێموکڕاسی پرسی نەتەوەیی چارەسەر ناکات!

بەشی دووھەم:
بۆ نمونە ڕاپەڕینی خەڵکانی شاروگوندەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە ساڵی 1384ی هەتاوی کە بو بە هۆی گیان لە دەستدانی دەیان کەس، بە کردوە لە لایەن لایەنە سەراسەری خوازەکانەوە بایکۆت کراو مەتەقیان لێوە نەهات و ئەوانەش کە ناچار بون ئاماژە بەو ڕوداوە گرینگە بکەن بە ناوزەدکردنی ڕاپەڕینەکە وەک لاڕێ بونی سیاسی، ئیدانەیان کرد..

‎بەڵام وەرچەرخانی شۆڕشی نەتەوە نافارسەکان لە فاز و بەشی فەرهەنگیەوە بۆ فازی سیاسی ، ئیدی نەدەکرا چیتربشاردرێتەوە بە تایبەتی لە هەندێک لە ناوچەکان بزوتنەوەکان لایەنی جەماوەریان بەخۆوە گرتبو کە لەگەڵ پێکهاتەو کارکردی ڕوناکبیری لایەنە سەرتاسەریەکان بە تەواوی جیاواز بو.

‎ ئەو هێزانە لە ماوەی دو دەیەدا بون بە هێزی سیاسی ناوچەکە و ڕێکخراوی ناوچەییان پێکهێناو بە گەشە سەندنی دژایەتی کردن لەگەڵ ناوەند، سیاسەتەکانی کۆماری ئیسلامییان توشی کێشەووبەرە و دەمرگە کرد. و لایەنە سەراسەریەکانیشیان ناچار بە هەڵوێست گرتن کرد.
‎ئێستاکە ئیدی زۆربەی پارت و لایەنە سەراسەریەکان دانیان ناوە بە هەبونی چوارچێوەگرتوی چالاکی بزوتنەوە نەتەوەییەکان لە ناوچە نافارسەکان و تەنها ئەو کەسایەتی و لایەنانە بایەخێکی ئەوتۆ بە چالاکی نەتەوەیی نەتەوە نافارسەکان نادەن کە بە تەواوی بێگانەنەن لە خەباتی مەیدانیی لە ناوخۆی وڵاتدا.
‎دوای قەبوڵ کردنی ئەو ڕاستییە کە هەبونی لایەنە نەتەوەییەکان شتێکی حاشا هەڵنەگرە، ئێستا چۆنیەتی چارەسەر کردنی پرسی نەتەوەیی و ڕۆڵی چالاکانی نەتەوەیی لە سیاسەتە سەراسەریەکاندا، جێگا باسەو لێرەدا پێوەندی دێموکراسی لەگەڵ مەسەلەی نەتەوەیی دێتە ژێر باس و لێکۆڵینەوە.

‎ هەندێک لە چالاکانی سیاسی سەراسەری بە شێوەی تاک و گروپ پێیان وایە کە جێگیربونی دێموکراسی لە ئیراندا کێشەی نەتەوەیی چارەسەر دەکات و پێویست بە چالاکی سەربەخۆییانەی نەتەوەکان ناکات و خوازیاری ئەوەن کە هەمو دەست بخەنە ناو دەستی یەکتر و هەوڵی لە ناوبردنی کۆماری ئیسلامی بدەن، ئیدی ئەو کات هەموو لایەک بە نەتەوە نافارسەکانیشەوە، بە مافی خۆیان دەگەن.
‎لە خوارەوەدا هەوڵی سەلماندنی پێچەوانەی ئەو بۆچونەو سەلماندنی ئەوەی کە دێموکراسی کێشەی نەتەوەیی چارەسەر ناکات، دەدرێت. چونکە پرسی نەتەوەیی دێموکراسی نیە بەڵکو مافی دیاری کردنی چارەی خۆ نووسینە کە لە پێش دێموکڕاسییە و لە ڕاستیدا ڕێگا خۆشکەر و زەمینەسازی دێموکڕاسییە.
‎ئەم بابە درێژەی ھەیە.
pak-eu.com
🔴کاناڵی ئورووپای پارتی ئازادیی کوردستان PAK، باشترین کاناڵی تلگرامی هەواڵ و زانیارییە ،
https://t.me/PAKeurope/513

Share Button

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *