ژه‌نه‌راڵێكى بريتانى: ئێمه‌ دۆڕاين و ئه‌سه‌د و پۆتين برديانه‌وه‌

سه‌رۆكى پێشووى ده‌سته‌ى به‌رگرى بريتانى، ژه‌نه‌راڵ دێڤيد ريچارد، رايگه‌ياند، پێويسته‌ وڵاتانى خۆرئاوا دان به‌ شكستى خۆيان له‌ سووريادا بهێنن.

ريچارد، له‌ ديمانه‌يه‌كيدا له‌گه‌ڵ ئێستگه‌ى بى بى سى بريتانى، دوێنێ هه‌ينى 16ى كانوونى يه‌كه‌م/ ديسه‌مبه‌رى 2016 رايگه‌ياند، “به‌داخه‌وه‌ ده‌بێت ئه‌وه‌ بڵێم ئێمه‌ شه‌ڕه‌كه‌مان دۆڕاند، به‌ڵام ئه‌مه‌ ماناى ئه‌وه‌ ناگه‌يه‌نێت ئێمه‌ ئاشتيمان دۆڕاندرێت. پێويسته‌ به‌ ستراتيژێكى ته‌ندرووست خۆمان پڕچه‌ك بكه‌ين. پێويسته‌ سياسه‌تمه‌دار و پياوانى ده‌وڵه‌تدارى خۆرئاوايى سه‌رنجى زۆرترى بخه‌نه‌ سه‌ر”.

هه‌روه‌ها گوتيشى: “وڵاتانى خۆرئاوايى ستراتيژێكى روونيان نييه‌. به‌ڵام هه‌رچى سه‌رۆكى رووسيا ڤلاديمێر پۆتين و سه‌رۆكى سووريا به‌شار ئه‌سه‌د ئه‌و ستراتيژه‌ روونه‌يان هه‌يه‌”.

ئه‌وه‌شى گوت: “فێڵ و ته‌ڵه‌كه‌ى پۆتين وبه‌شار سه‌ريگرت و زاڵبوو به‌سه‌ر سياسه‌تمه‌دارانى خۆرئاواييدا”.

ئاماژه‌شى بۆ ئه‌وه‌ كرد، ئه‌و له‌ ساڵانى 2012 و 2013دا پێشنيازى كردووه‌ هێزى سه‌ربازى ره‌وانه‌ى سووريا بكرێت و ده‌ستتێوه‌ردانى سه‌ربازى ئه‌نجام بده‌ن.

هه‌روه‌ها گوتى: “ستراتيژه‌كه‌مان خسته‌ڕوو، پێويستى به‌ يه‌ك ساڵ هه‌بوو بۆ به‌ديهێنانى، وه‌ڵاميان داينه‌وه‌ كه‌ كاتى پێويستمان له‌به‌ر ده‌ست نييه‌ بۆ جێبه‌جێكردنى ئه‌و ستراتيژه‌”.

ريچارد گوتيشى: “له‌ به‌رامبه‌ردا پێم وتن، باشه‌، كه‌واته‌ با بير له‌ پشتيوانيكردنى ئه‌سه‌د بكه‌ينه‌وه‌، چونكه‌ ئه‌نجامه‌كه‌ له‌ هه‌موو سيناريۆكان خراپتر ده‌بێت”.

ئه‌و ژه‌نه‌راڵه‌ به‌ ئه‌زموونه‌ى بريتانيا ئه‌وه‌ى نه‌شارده‌وه‌ كه‌  خۆرئاواييه‌كان “دووڕووانه‌” ره‌فتار ده‌كات و گوتى: “ئێمه‌ فرمێسكى تيمساحى ده‌ڕێژين كاتێك باسى ره‌وشى مرۆيى سووريا ده‌كه‌ين. به‌ڵام هيچ ئاماده‌كارييه‌ك بۆ چاره‌سه‌رى قه‌يرانه‌كه‌ ناكه‌ين”.

سه‌رچاوه‌: رووسياليه‌وم

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *