ژێنێڕاڵ حسەین یەزدانپەنا:بارزانی سێمبۆلی خۆڕاگریی و فه‌رمانده‌ی باڵای تێكشكاندنی ئه‌فسانه‌ی داعش، به تیر و توانجی تاران، خه‌وشدار نابێ!

“توكل” ئه‌و فیلمه‌ی تاران له دژی بارزانی به‌رهه‌می هێناوه‌و بڵاوی كردووه‌ته‌وه، هه‌ر له‌و كاته‌دا كه هێمای داماوی و دابه‌زینی زیاتری ئه‌خلاقی سیاسیی مقام معضم رهبری یه، چیرۆكێكی پڕ درۆ و ده‌له‌سه و گاڵتاجاڕییه كه هه‌ر له موقامی عوزما ده‌كاڵێته‌وه.
توكل، تیری ژه‌هراویی تارانی به‌ره‌و سێمبۆل و به‌ها گه‌وره و پیرۆزه‌كانی كورد و كوردستان گرتووه. به‌ڵام بڕیارده‌رانی له‌وه كڵۆڵتر و تیرهكهش له‌وه كولتره، ئامانجی خۆی بپێكی. ده‌با سه‌ر هه‌ڵبڕن و بڕوانن كه چلۆن رۆڵه‌كانی كوردستان له هه‌موو لایه‌كه‌وه، لێیان وه‌ده‌نگ هاتوون.
ئه‌وه‌نده‌ی بۆ كه‌سایه‌تی، مێژوو و ده‌وری سه‌رۆك بارزانی ده‌گه‌ڕێته‌وه، ئه‌و درێژه و به‌رده‌وامیی رۆحیی و جه‌سته‌یی ژێنێڕاڵی كۆمار و حه‌ماسه‌ی ئاراس مسته‌فا بارزانییه.قاڵبووی نیو سه‌ده خه‌بات و خۆڕاگریی و شكست و سه‌ركه‌وتنه. ئه‌و په‌روه‌رده‌ی نه‌به‌ردی هه‌ندرێن و فه‌رمانده‌ی مه‌یدانیی نه‌به‌ردی خواكوركه له رۆژگارانی بێكه‌سیی و بێده‌ره‌تانی كورد دا. بارزانی راهاتووی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی پیلانگێڕی و خه‌یانه‌ت و په‌لاماری داگیركه‌رانی كوردستانه له نیوسه‌ده هه‌ورازونشێوی سیاسیی و له‌شكریی. سه‌رۆك بارزانی فه‌رمانده‌ی باڵای تێكشكاندنی ئه‌فسانه‌ی داعشه. بارزانی بۆ هه‌ڵكردنی ئاڵای كوردستان له به‌رانبه‌ر هه‌موو دژبه‌رانی كورد له‌وانه تاران پێی چهقاندو سه‌ره‌نجام سه‌پاندی. ئه‌و رچه‌شكێن و سه‌رقافڵه‌ی تێپه‌ڕین له رێگا بڤهكانه. بارزانی گوێی ئاخنراوی جیهانی به مافی سه‌ربه‌خۆیی كورد ئاشنا كرد. له‌وش زیاتر ئه‌و زیاتر له جارێك باسی مافی یه‌كگرتنه‌وه‌ی كورد و نیشتمانی دابه‌شكراوی كردووه. بارزانی ئه‌ندازیاری پڕۆژه‌ی رێفراندۆم و بووژاندنه‌وه و ده‌مه‌زه‌رد كردنه‌وه‌ی كوردایه‌تییه. ئه‌و بۆ مافی بڕیاردانی مرۆڤی كورد له چاره‌نووسی سیاسیی خۆی له ته‌مه‌نی ، ریسك( موجازه‌فه)ی به ژیانی خۆی و بنه‌ماڵه‌كه‌ی كرد. ئه‌و له‌سه‌ر ئه‌و مافه به هه‌مووی دنیای گووت “نا”.له ئۆفیسی بارزانی زیاتر له جارێك كاربه‌ده‌ست و نێرده و نوێنه‌ری ده‌وڵه‌تی زل، له سه‌ر لووتبه‌رزی و نه‌فامیی چۆن دوان له سه‌ر كورد، كراوه‌نه‌ته ده‌ره‌وه. بارزانی رێبه‌ری كاریزمای نه‌ته‌وه‌یی كورده له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست .
بۆیه، هه‌رگیز به شانۆگه‌ریی گاڵته‌جاڕییانه‌ی وه‌ك فیلمی “توكل”، خه‌وشدار نابێت. خۆشبه‌حاڵی بارزانی كه دوژمنانی كورد، ده‌یكه‌نه ئامانجی تیریان .
ئه‌وه‌نده‌ی بۆ شه‌ڕی داعش و ده‌وری ده‌وڵه‌تان له‌و شه‌ڕه‌دا ده‌گه‌ڕێته‌وه؛ كێ هه‌یه نه‌زانێ كه تاران بڕیارده‌ر و شه‌خسی قاسم سوله‌یمانی پلاندانه‌ر و رێكخه‌ری بادانه‌وه‌ی داعش له ئاراسته‌ی به‌غداوه، به‌ره‌و كوردستان بوون؟
تاران له عێراق و باشووری كوردستان داعشی كۆنتڕۆڵ و ئیداره كرد. به‌و سیاسه‌ته، له لایه‌كه‌وه، به‌غدای له كه‌وتن پاراست و له لایه‌كه‌وه، داعشی به‌ردایه كوردستان بۆ داگیركردنی هه‌ولێر و هه‌رێمی كوردستان و نه‌هێشتنی خه‌ون و پلانی سه‌ربه‌خۆیی. هه‌ر ئه‌و پلان و ستراتیژه‌ی كه دواتر له ئۆكتۆبه‌ری ٢٠١٧ دا، تاران به قاسم سوله‌یمانی سپارد تا به‌حه‌شدی شه‌عبی و سپای پاسداران و حیزبووڵڵهی لوبنان وه‌دیی بێنن؛ به‌ڵام له پرێ و سحێلا و مه‌حموودییه، گۆڕ كرا.
به‌ڵام، ئه‌وه بارزانی بوو كه بێ راوه‌ستان جارێكی دیكه پێڵاوی نه‌به‌ردی هه‌ڵكێشاو به چه‌كه ساده‌و كۆنه‌كانی به‌رده‌ستی و به كوڕان و كچانی پێشمه‌رگه‌ی وڵاته‌كه‌ی، به‌ره‌نگاریی داعش بوویه‌وه و وڵاته‌كه‌ی و پایته‌خته‌كه‌ی له داگیركرانی داعش پاراست. ئه‌وه بارزانی بوو كه بووه ته‌وه‌ری رێكخستن و فه‌رمانده‌یی هه‌موو هێزه‌كانی پێشمه‌رگه و گشت هێزه خۆبه‌خشه‌كانی كوردستان و سه‌ره‌نجام له سه‌رزه‌وی كوردستان، ئه‌فسانه‌ی داعشی تێكشاند.
ئه‌وانه‌ی ئه‌مڕۆ به‌و شانۆگه‌رییه نزمانه، به‌ته‌مان جێگای كاراكتێرهكان بگۆڕن و ئه‌فسانه بۆ پیاوه بهزیوهكانیان، بهۆننه‌وه، ره‌نگه بیانهه‌وێ، لووت شكانیان له نه‌به‌رده مێژووییه‌كانی پردێ و سحێلا و مه‌حموودییه، له بیر خه‌ڵك و هێزه‌كانی بهرفهرمانیان ببه‌نه‌وه. یان ده‌نا، له‌وانه‌یه گه‌ره‌كیان بێ برین و گرێی ده‌روونییان له‌و شكستانه به‌و جۆره تیمار بكه‌ن!
ئەم بابەتە لە ئاکاونتی له پەیجی ژێنێڕاڵ حسەین یەزدانپەنا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک وەرگیراوە,
https://www.facebook.com/hussein.yazdanpana/posts/3811952832159990
وەڵامێک بنووسە