ژێنێڕاڵ حسەین یەزدانپەنا:كۆچی دایكی شه‌هیده گۆڕ نادیاره‌كان

«ئه‌گه‌ر ئه‌مڕۆ له كانی سانان بام، له به‌ر ده‌رگای مزگه‌وته‌كه‌ی كانی سانانهوه هه‌تا سه‌ر گۆڕه‌كه‌ی ده‌چوومه بن دار مه‌یته‌كه‌ی و سینگم ده‌كوتا».
به داخ و په‌ژاره‌ی زۆره‌وه پێشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ، دایكێكی دیكه‌مان؛ دایكی پێشمه‌رگه و دایكی شه‌هیدمان، ژنه “سه‌رسه‌خت” و “عه‌واڵ”هكه، پووره شیرین و باوانه‌كه‌ی ئێمه، به‌جێی هێشتین و به‌ره‌و لای كوڕه شه‌هیده‌كانی فڕی.
خاشیرین عه‌لیپه‌نا، ساڵی ١٩٣٤ له ئاوایی گوێزهكوێرهی مه‌ریوان له دایك ببوو. له ١٩٥٠ دا له گه‌ڵ وه‌ستا عه‌بدووڵلا نادری كه له به‌ر سیفات و ره‌وشتی جوان له لایان خه‌ڵكی ناوچه‌كه‌وه نازناوی “پێغه‌مبه‌ره‌كه‌ی كانی سانان”ی پێ‌درابوو،
ژیانی هاوبه‌شیان پێكهێنابوو. به‌رهه‌می ئه‌و ژیانه هاوبه‌شه، ٥ كچ و ٤ كوڕ بوو. به‌ڵام داخه‌كه‌م، هێشتا نه‌چووبوونه ته‌مه‌نه‌وه كه شه‌هید بوونی یه‌ك به دوای یه‌كی سێ له كوڕه‌كانیان، ئاگری له ده‌روون به‌ردان و هه‌تا دوا هه‌ناسه‌كانیان هه‌ر ههڵدهقرچان.
برایم و محه‌مه‌د، كوڕه گه‌وره‌كانی خاشیرین و وه‌ستا عه‌بدووڵڵا كه تازه پێگه‌یشتبوون بۆ به‌ره‌نگار بوونه‌وه‌ی داگیركه‌رانی كوردستان، ده‌ستیان دایه چه‌ك و بوونه پێشمه‌رگه‌ی نیشتمان. كاك برایمی كوڕه گه‌وره‌یان ساڵی ١٩٨٥ له تێكهه‌ڵچوون له گه‌ڵ هێزه‌داگیركه‌ره‌كانی ده‌وڵه‌تی عه‌جه‌م، له ناوچه‌ی مه‌ریوان گیانی به‌خت كرد.ئه‌وه یه‌كه‌م جه‌رگ سووتانی ئه‌وان بوو. ئه‌وه‌ی نه‌یده‌هێشت برینی سه‌ر دڵ و جه‌رگی ئه‌و دایك و باوكه، قه‌تماغه ببه‌ستێ، ئه‌وه بوو كه هه‌رگیز نه‌یانتوانی چاویان به ته‌رمی كوڕه‌كه‌یان بكه‌وێ و گۆڕێك نه‌بوو كه فرمێسكی له سه‌ر هه‌ڵوه‌رێنن. چوونكه، ته‌رمی له خوێن شه‌ڵاڵی برایم، كه‌تبووه ده‌ست دوژمنی داگیركه‌ر و نه‌درایه‌وه.
سه‌ره‌ڕای ئه‌و برینه به ژانه، نه پێغه‌مبه‌ره‌كه‌ی كانی سانان و نه پووره شیرین، هه‌رگیز له حاند هیچ و جاش و پاسدارێك دا، نه سه‌ریان نه‌وی كرد، نه بۆ هیچ شتێ، ته‌نانه‌ت بۆ مه‌یتی كوڕه شههیدهكهشیان نه پاڕانه‌وه و نه فرمێسكێكیان هه‌ڵوه‌راند و نه قسه‌یه‌كیان لێ قبووڵ كردن.
پوورێ شیرین، هه‌موو وه‌رزه‌كانی ساڵ، له هه‌ر چی له ماڵی دهروێشانهیدا هه‌یبوو، ده‌یكرده توورهكهیهكهوهو به كۆڵیدادهدا؛ به بێ مۆڵه‌ت له هیچكه‌س و هیچ ناوه‌ندێكی دوژمنی داگیركه‌ر،بۆ سه‌ردانی كاكه حه‌مه‌ڕه‌شی فه‌رمانده‌و منداڵه‌كانی شه‌هید برایم سنووره‌كانی ده‌بڕی و ، خۆی ده‌گه‌یانده باره‌گاكانی پێشمه‌رگه‌و چاو و دڵی هه‌موومانی روون ده‌كرده‌وه.
هێشتا برینی شه‌هید بوونی كوڕی گه‌وره، قه‌تماغه‌ی نه‌به‌ستبوو كه ئاگرێكی دیكه به جه‌رگی ئه‌و دایكهدا چزاو، بۆچرووكی لێ هه‌ستاند. كاكه حه‌مه‌ڕه‌ش،كوڕی دووهه‌می پوور شیرین و وه‌ستا عه‌بدووڵلا، هه‌ڤاڵه تێكۆشه‌ر و ره‌ند و مهردهكهی من؛ پێشمه‌رگه چه‌له‌نگ و ئازاكه‌ی نه‌به‌رده‌كانی ده‌یه‌ی ٩٠یPAK له خاكی رۆژهه‌ڵاتی داگیركراو، فه‌رمانده به جه‌رگ و بڕشت و ره‌وشت به‌رزه‌كه‌یPAK؛ سه‌ركرده‌ی خۆراگری و كۆڵنه‌دانی رۆژه سه‌خته‌كانی خه‌باتی پارتی ئازادیی كوردستان؛ قاره‌مانه‌كه‌ی وه‌رزی هه‌ستانه‌وه‌مان به‌رانبه‌ر دوژمن و غه‌در و خه‌یانه‌ت، رۆژی ١١ی جۆزەردان، رێكه‌وتی ١\٦\١٩٩٨، له هێرشێكی بێ پاساو و پڕ شه‌رمه‌زارانه‌ی پارتی كرێكارانی كوردستانPKK بۆ سه‌ر هێزێكی پارتی ئازادیی كوردستان كه به چالاكییه‌كانیان ته‌نگیان به هێزه‌كانی دوژمنی داگیركه‌ر هه‌ڵچنیبوو، له گه‌ڵ ٨ هه‌ڤاڵی پێشمه‌رگه‌یدا، شه‌هید كران و ته‌رمه‌كانیان راده‌ستی سپای پاسدارانی ئێران كرا.پووره شیرین و وه‌ستا عه‌بدووڵڵا و خوشكه دڵشكاوه‌كانی، زۆریان هاتووچۆی پیرانشار كرد كه به‌ڵكوو، ته‌رمی كاكه حه‌مه‌ڕه‌ش، له بن به‌ردێك، له‌داوێنی گردێك، له لێواری رێگایه‌ك، یان له گۆڕستانی گوندێك بدۆزنه‌وه. به‌ڵام ئه‌ویش ههرشههیدی بێ گۆڕ و كێل مایه‌وه!
ئیتر پاش ئه‌و جهركسووتانه، پوورێ شیرین، خۆی به عه‌واڵ( عه‌وداڵ) ناو ده‌برد و ئێمه‌ش ئه‌ومان به باوان . هه‌تا ئه‌و رۆژه‌ی هێزی هاتن و جووڵه‌ی تێدامابوو، ده‌رگای ماڵمان و ماڵی دڵمان له به‌ر پێی باوان دا، كراوه بوو.
تراژیدیاكه كۆتایی نه‌هاتووه. تراژیدیای ژیان و به‌سه‌رهاتی باوان كاتێ چاكتر ده‌رده‌كه‌وێ كه بزانن، ئه‌و كاته‌ی كاكه حه‌مه‌ڕه‌شی كوڕی دووهه‌می به فیشه‌كی چه‌كی گه‌ریلاكانیPKK خه‌ڵتانی خوێنی خۆی بوو؛ فه‌ریدوون، كوڕی سێهه‌می، گه‌ریلای PKK بوو!
پاش ئه‌و غه‌دره‌ی له حه‌مه‌ڕه‌ش و هێزه‌كه‌ی كرا، ئیتر فه‌ریدوون بۆ هه‌میشه، بێ سه‌ر و شوێن مایه‌وه. نه له هێچكوێ هه‌واڵێكی هات و نه له هیچكوێ ناوێك و نه له هیچكوێ گۆڕ و كێلێك!
له گه‌ڵ ئه‌م گشته برینهداو، له گه‌ڵ ئه‌م هه‌مووه ئازاره‌دا، باوان هه‌رگیز به‌چۆكدا نه‌هات، بۆڵه‌ی لێنه‌هات؛ قه‌ت زمانی گله‌یی له كه‌س نه‌گه‌ڕا؛ بۆ یه‌كجاریش منه‌تی به‌سه‌ر كه‌سدا نه‌كرد؛ هه‌تا زمانی گۆی كرد‌و هه‌ناسه‌ی بڕی كرد و ئه‌ژنۆی هێزی تێدا بوو له پشتمان بوو، هانده‌ر و هێز و وزه بوو.له رێبازی كوردایه‌تی و پێشمه‌رگایه‌تی وخه‌بات لای نه‌دا و هه‌ر سوور و رووسوور مایه‌وه.
ئه‌گه‌ر ئه‌مڕۆ له كانی سانان بام، له به‌ر ده‌رگای مزگه‌وته‌كه‌ی كانی سانانهوه، ده‌چوومه ژێر مه‌یته‌كه‌ی و شانی چه‌پم ده‌دایه بن دارمهیتهكهی و به مشتی ده‌ستی راستم، هه‌تا سه‌ر گۆڕه‌كه‌ی سینگم ده‌كوتا. سینگم ده‌كوتا له زوڵمی داگیركه‌ران، سینگم ده‌كوتا له غه‌در و خه‌یانه‌ت؛ سینگم ده‌كوتا له به‌ختی به‌د؛ سینگم ده‌كوتا له‌و هه‌موو جهرگسووتانه؛ سینگم ده‌كوتا له ئاواتی وهدیینههاتوو؛ سینگم ده‌كوتا له نه‌بوونی كێل و گۆڕێك بۆ سێ برای شه‌هید!
ئەم بابەتە لە ئاکاونتی له پەیجی ژێنێڕاڵ حسەین یەزدانپەنا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک وەرگیراوە
https://www.facebook.com/hussein.yazdanpana/posts/3883793358309270
وەڵامێک بنووسە