ژێنێڕاڵ حسەین یەزدانپەنا:90 ساڵ تێپه‌ڕی به‌ڵام برینی تێرۆری سمكۆی مه‌زن، قه‌ت پیر نه‌بوو.

سه‌ربورده‌ی خۆی و باوك و باپیر و كاكی به‌سن بۆ ئه‌وه‌ی، مرۆڤی خاوه‌ن كه‌رامه‌تی كورد هه‌ر پردێ له‌ گه‌ڵ ده‌وڵه‌تی تاوان وتێرۆری عه‌جه‌م هه‌بێ، بیڕمێنێ.

ترس و تۆقینێ كه‌ “ره‌زا ماكسیم” لێی هه‌بوو، به‌سه‌ بۆ ئه‌وه‌ی مرۆڤی كورد، هه‌رگیز له‌ حاست میراتگرانی ئه‌و ته‌خت و تاجه‌‌، خۆی نه‌چه‌مێنێ.
راوه‌ستانی كاربه‌ده‌ستانی ترسه‌نۆكی سپای ئێران به‌ سه‌ر ته‌رمه‌كه‌ی و، ده‌ستدانه‌ كاكۆڵی خوێناویی سه‌ركرده‌ی به‌ژن و باڵا به‌رزی كورد، جیلوه‌ی رق و به‌ڵگه‌ی هه‌رگیز نه‌حه‌وانه‌وه‌ی ئێمه‌و خێڵی درۆ و دراو و تاوانی ئێرانییه‌.
خوێنی سمكۆ و برا و باووكاڵ و هه‌زاران شه‌هیدی نه‌به‌رده‌كانی چه‌هریق و شاخ و شار و پێده‌شته‌كان و كێلی گڵكۆی گۆڕستانه‌كانی ده‌وری گۆلی ورمێ، تاپۆی ناسنامه‌ی كوردستانیی خاك و نیشتمانێكن كه‌ ئه‌وانه‌ی ئه‌مڕۆ كه‌وتوونه‌ته‌ حاشا كردن لێی، باوك و باپیرانیان له‌ هه‌رچی ناوی سمایل و سمكۆ و نوسره‌ته‌، ‌داترووسكاون‌!
یاد و ناوت، ئیلهام و هێزه‌، ئه‌ی مه‌زنه‌ سه‌ركرده‌ی نه‌ته‌وه‌ و نیشتمانم.

ئەم بابەتە لە ئاکاونتی له پەیجی ژێنێڕاڵ حسەین یەزدانپەنا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک وەرگیراوە

٩٠ ساڵ تێپه‌ڕی به‌ڵام برینی تێرۆری سمكۆی مه‌زن، قه‌ت پیر نه‌بوو. سه‌ربورده‌ی خۆی و باوك و باپیر و كاكی به‌سن بۆ…

Slået op af Hussein YazdanpanaMandag den 20. juli 2020

Share Button

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *