کامران قازی:ئەم سۆنامییەی کۆماری ئیسلامی ئێران تێک دەقرمێنێت. | نوێنەرایەتی ئوروپا پارتی ئازادیی کوردستان
کامران قازی:ئەم سۆنامییەی کۆماری ئیسلامی ئێران تێک دەقرمێنێت.

رێک لەم کاتانەی کە کورد (ناسیۆنالیست) برینداری پلانەکانی قاسمی سلێمانی لە باشوور و بەدەستەوەدانی کەرکوک بوو. . رێک لەم کاتەی کە یارمەتی و هاوکاری خەلک بۆ بومە لەرزە لێدراوەکان سەری لە سوریە دەر ەهێنا. . رێک لەم کاتەی هێندێک کال بیر لە باشوورەوە بە شان و بالی قاسمی سلێمانیان هەلدەگوت.

رێک لەم کاتەی کە دەستەکانی ئێران بە تەما بوون لاوانی کورد لە سوریە بەکوشت بدات. . رێک لەم کاتەی کە موشەکەکانی ئێران لە حوسیییەکانەوە بۆ مالی خودای ئاسمانیان دەکۆلی. . رێک لەم کاتە حاستەم و لەم پەری ناباوەریدا کە کەس بیریشی لێ نەدەکردەوە، و بەراستی شۆکێک بوو بۆ دۆست و دوژمن بەس لە دە رۆژی کوت و پردا ، لە ۱٠٠ شاری گەورە و بچوکی ئێران کۆمەلێک خۆپێشاندانی تەواو سیاسیی لە قولایی خاکی ئێران هەلقولی و پەیکەری بە ناو پۆلاینی ئەم نیزامەیان هەلتەکاند. خەلکی وەزالە هاتوی ئێران نیشانیان دا ئەگە بیان هەوێت دەتوانن و دیتمان بە کردەوە بێزارن لەم حەکومەتە. . وەک دیتمان دروشمەکانی خەلک دەگەل سالانی پێشوو زۆر جیاوازتر بوون و ویستیەکانی خەلک بریتی بوون لە: روخان، رێفراندۆم، گۆرینی نیزام، مەرگ و نەمان بۆ دیکتاتۆر و هتد …ئەم دروشمانە زۆر خێرا دەبێتە وێردی زمانی هەموو چینەکانی کۆمەلگا . ئەم شۆکەی کە لە دۆست و دوژمن درا هەلگری چەند خالی بەهێزن. ۱_ خالی هەرە گرینگ ئەمە بوو کە تابۆی کۆماری ئیسلامی لە ژوور و دەرەوە شکا. . ۲_ خەلک نیشانیدا کە دەتوانێت رێبەری خۆی بکات و پێویستی بە لایەنی دەرەکی نییە. . ۳ـ تەواوی بەدەنە و سیستمی ئیداری ناوخۆی رژیمی لە سپا را بگرە تا حەوزەی علمیە و کەسانی ئیتلاعاتی و هتد… لە یەک گوماناوی کرد. . ٤_ بە پێچەوانەی خۆپێشاندانەکانی سالانی پێشوو کە خۆیان زیاتر بە چینی خوێندکارەوە گرێ دابو ئەم جارە خۆپێشاندەران پێک هاتبوون لە هەموو چینەکانی کۆمەلگا و خەلکی تر و گشتی تر بوو. . ٥_ خەلک رێبازی خۆی دەگەل هەر هەموو بالەکانی رژیم جیاکردەوە و لە هەنگتاوێکی یەکجار زۆر ئازایانەدا بازیدا بەسەر لایەنی ئیسلاح تەلەب و موحافزەکار و هەر هەموانی لەسەر یەک لای تەرازوو دانا. . ئەوەی لەم دە رۆژەدا رووی دا شەپۆلی یەکەمی ئەم سونامییە گەورەیە بوو کە بە زوویی کۆماری ئیسلامی ئێران تێک دەقرمێنێت. یان کوردستان یان نەمان.

کامران قازی

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

دەتوانی ئەو تاگ و خەسڵەتانە HTML بەکاربێنیت: <a href="" title=""> <abbr title=""> <acronym title=""> <b> <blockquote cite=""> <cite> <code> <del datetime=""> <em> <i> <q cite=""> <strike> <strong>