کامران قازی:بنەمالەی فەرهەنگی

چەند سال لەمەو پێش بوو تەلێفونێکم بۆ هات و ئاشنایەک بوو دوای سلاو ئەحوال پرسی گووتی من کورە پورێکم تازە لە مهاباد را گەیشتۆتە ستۆکهۆڵم و هەر لە تەمەنی ئێوە دایە رەفیقی نییە و زۆر وەرەزە ئەگە دەتوانی جار و بارە دەگەل خۆتان بیگێرن با وەرەز نەبێت منیش گووتم ئۆکی.

ئەم کات من دەگەل براکەم پێکەوە دەژیاین 
و مالەکەمان داییم حەوت هەشت رەفیقی تێدا بوو و باشمان رادەبوارد. خولاسە سەرتان نەهێشێنم شەوێک ئەم کورەمان بانگ کردە مال و رەفیقەکان هەموو بەخێرهاتنیان کرد و لە لای سەرەوە دامان نا و وردە وردە مەجلیسەکەمان خۆمالی دەکرد.
جەماعەتێک خەریکی تەختە نەرد و زرمە و هۆرەی تەختەکە بوون.
کەمێک ئەم لاتر بەزمی یاری وەرەق بوو.
شەقە شەقی دۆمینەش لەملاتر خولاسە جەوێکی کورانە و خۆش بوو منیش رووم کردە ئەم کورە و گوتم وەرە با تەختێکت ڵێ بەرمەوە.
گوتی بەخودای نایزانم.
گوتم دە باشە وەرە ڵێرە دۆمینە بکە.
گووتی بەخودای ئەمەش نازانم.
گوتم ئیدی نەڵەی پاسۆریش نازانم.
گوتی شەرمەندەم بە خودای نەمکردوە.
منیش ڵێم پرسی باشە خۆ ئەم یاڕیانە لە مهاباد زۆر دەکرا چۆنە نایزانی ؟
گووتی ئاخر من لە خانەوادێکی فەرهەنگی لە دایک بووم و قەت ئەم شتانەم نەکردوە.
.
باوەر کەن چی وای نەمابوو بە شەپان لەمالێ دەرکەم سەگباب پێ وا بوو خانەوادەی ئیمە هەموو قومار باز و چەقۆ کیش و لات و پوتن بۆیە ئێمە ئەم گەمانە دەزانین…
خولاسە ئەم شەوە بەهەر بەدبەختێک بوو رامان گرت و بۆ بەیانی ناردمانەوە ئەم شۆنەی ڵێ هاتبوو.
.
مەبەستی منیش لەم باسە ئەمە بوو کە بەرادەری ژوورنالیستی ئامریکا نشین ئەمرۆ زۆر بە گلەیی بوو و چەندیش گوناح و حەق بە جانبیش بوو کە گووتی قسەیان پێ گوتوم.
.
دەزانی ئەم پێشمەرگەیە بۆ قسەی پێ گووتی؟
چوون لە بیری هاتەوە لە ماوەی ئەم چەند سالەی جەنگەی شەری داعەشدا تۆ هەرچی هەوالت لەسەر دادەنا بێ خاوەن بوون و بێ ئەمە ناوی بکرەکە بێنی.
تۆ چالاکییەکان و هێرش و فیلمەکانت دادەنا بێ ئەمە ناوی بێنی.
.
ئەم پێشمەرگەیە ئەمانەی دەدیت بەلام دەرفەت نەبوو ڵێت پرسێت کاکە ناوی من نازانی ؟
ئەم پێشمەرگەیە دیتی کە تۆ هەموو فیداکارییەکانی ئەم دەشارێوە و بۆت بۆتە مووچەی رۆژانە، ئەم گیان بدات و تۆش هەوال دانێو ناوی نەهێنی و مووچەش ببێت.
.
لە دووایین دیمانەدا کە ئەم رۆژانە هەت بوو و لە دیمانەکەی پێشتریشت دوبارە ناویت بە ئانقەست نەهێنا خۆ ئەگە هیمەتی نوێنەری سازمانی خەبات نەبا ئیتر کەس نەبوو باسی بکات.

هەر بۆیەش ئەم پێشمەرگەیە کە دیتی تۆ رۆژنامە نووسێکی نا سادیق و هەلخوازی ویستی بە زمانی ساکار و پێشمەرگانەی خۆی ئازاری ئەم چەند سالەی دڵی هەڵرێژێت و پێت بلێت کە ئێستا لە جبهەی شەردا نییە و خەتی ئینتێرنێتێکەی ئاوالەیە و پێش بە چەواشەکاری دەگرێت کاکی لە دایک بووی بنەمالەی فەرهەنگی.

بنەمالەی فەرهەنگی:.چەند سال لەمەو پێش بوو تەلێفونێکم بۆ هات و ئاشنایەک بوو دوای سلاو ئەحوال پرسی گووتی من کورە پورێکم…

Slået op af Kamran GhaziOnsdag den 31. juli 2019

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *