کامران قازی: قۆستنەوەی دەرفەتەکان | نوێنەرایەتی ئوروپا پارتی ئازادیی کوردستان
کامران قازی: قۆستنەوەی دەرفەتەکان

هەموو ئەمانەی ئاگاداری رووداوە سیاسییەکانن دەزانن کە لە ماوەی چەند مانگی رابردوودا کێشە سیاسییەکانی نێوان ولاتی ئیسرائیل و کۆماری ئیسلامی ئيران پێ ناوەتە دۆخێکی هەستیار و پر کێشە  و کەم کەس هەیە نەزانێت لە ماوەی چەند مانگی رابردوودا بە دەیان و بگرە سەدان کەلاکی پاسدار و پارێزەرانی (مودافعان) ‌حەرەم لە ولاتی سوریەرا بە لێشاو نەگەرابێتەوە بۆ ولاتی ئيران، تەنانەت دۆخەکە بە رەادەیەک بە زیانی کۆماری ئیسلامییە کە هاوپەیمانەکانی خۆی بریتی لە روسیە و ولاتی خانە خۆێ کە سوریە بێت، بە فەرمی داوای لە کۆماری ئیسلامی ئێران کرد کە پێویست بە مانەوەی هێزەکانیان لەم ولاتە ناکات و دەتوانن بگەرێنەوە.

.  دیارە کۆماری ئیسلامی ئێران مانەوەی خۆی و دەستەلاتەکەی لە ئالۆزییەکانی ناوچە و دەستێوەردانەکانیدا دەبینێتەوە و دەزانيت درێژەی ئەم رەوتەی بەسەریاندا سەپاندوە دەتوانێت بە مانای کۆتایی هاتنی عومری حکومەتەکەی بيت هەر بۆیەش دەست لە بالە فرکەی سیاسیی هەلناگريت  و زۆر زیرەکانە بە تەمایە بە کوشتنی کاتەکان و بە بەفیرۆ دانی دەرفەتەکان لە دەست نەیارانی دەرفتەتی گەرانەوەی خۆی بۆ دەستەلاتی لە دەست چوو پيک بێنێتەوە.

ولاتی ئیسرائیل دەستی کۆماری ئیسلامی ئیرانی بە باشی خوێندۆتەوە و دەزانێت ئەگە پرزیدنت ترامپ دەورەی سەرۆک کۆمارییەکەی تەواو بيت یان بۆ دەورەی داهاتوو دەنگ نەهێنێتەوە لە ناوچەدا بە تەنیا دەمێنێتەوە.

کەوایە هەم ئیران و هەم ئیسرائیل کێشەی کات و زەمانیان هەیە، یەکیان بە تەمای کوشتن و ئەمەی تریش خێرا کردنێتی.

لەم بارودۆخەدا کۆمەلێک چەمکی سەیر و سەمەرە وەک ئایینییەکان، چەپەکان  و لق و پۆپەکانی کۆماری ئیسلامی هەن کە بە هێنانی تێزی جۆراوجۆری دژە نەتەوەیی دەیان هەوێت رێک لە رێگای کورد دۆستیدا دژە ئیسرائیل بوون باش نیشان بدەن. بە هەر جۆرێک لێکی دەینەوە دەبینین ئیسرائیل دوژمنی دوژمنمانە،  دەبینین پشتیوانی سیاسیی و تەنانەت چەکداری کورد دەکات، دەبینین لە کۆی هەموو ولاتانی جیهان تەنیا ولاتێکە بە فەرمی دانی بە سەربەخۆیی کوردستان دا هێناوە، کەوایە ئەم چەمکانەی دە ‌حەولی خراپ کردنی ئیسرائیل دان لە راستیدا دەیان هەوێت رووی دزیوی دوژمنانمان بشارنەوە و سەرو سەکتیکی ناراست لە ئێران و باقی تری نەیارانمان نیشان بدەن.

 

کۆماری ئیسلامی ئیران ئەگە ماوە یان بە هۆی زەبر و زەنگ و سەرکوتی نارازییەکانێتی یان بە هۆی ئەم چاوپۆشیە ئابوورییە کە ولاتانی ئروپایی لەمەر ئەم حکومەتە کردویانەتە پیشە، تاکوو ئیستا رێکخراوی مافی مرۆڤ بە دەیان جار ئەم حکومەتەی لەمەر پيشێل کارییە نامرۆڤییەکانی مەحکوم و رسوا کردوە بەلام ئایا کاردانەوەی هەبووە ؟

درێژەی رەوتی زەبر و زەنگی کۆماری ئیسلامی لەناو خۆ و پەخشان پەخشان کردن لە سەر سەروەت و سامانی خەلک لە دەرەوەی ولات هۆی سەرەکی مانەوەی ئەم ‌حکوموەتە نگریسەیە بەلام بەخۆشێوە سیاسەتی روون و ئاشکرای پرێزیدنت ترامپ و بەهێزبوونی ورەی خەلکی ناو خۆ وردە وردە وەرەقی گەمەکەی  وەگەراندۆتەوە.

کۆماری ئیسلامی ئیران ئێستا لە دژوارترین قۆناغەکانی ژیانی سیاسیی خۆیدا پەلەقاژە دەکات لە لایەک گەمارۆی توندی ئابووری لەسەرە  و وەک دەشبینین حەلقەی گەمارۆکە هەر ديت و بەرتەسک تر دەبێتەوە و لە لایەکی تریش رۆژانە دەست و پەنجە دەگەل نارەزایەتی و سەرهەلدانەکانی ناو خۆی ولات هەیە، ئەم حکومەتە لەم بارودۆخەدا ناتوانێت وەک رابردوو شەری ولاتانی دراوسی بکات و پرۆژە و پلانە ناجوانمێرەکانی لە قۆناغی هێرش کردنەوە گۆراوە  بۆ قۆناغی خۆپارێزی .

ئەم حکومەتە لە ناوەرۆکیدا وا ساز بوە کە ناتوانێت رێفۆرم بکات، ناتوانێت  بگۆر بێت،  هەر بۆیەش مەحکومە بە لەناو چوون.  نە لە بواری ئابووریەوە توانای مانۆرەکانی پيشووی لە رۆژهەلاتی ناوەراست ماوە و نە لە بواری سیاسیشەوە جێ متمانە و بروا بوونە.

لە هەموو شت گرینگتر کۆمەلانی ناو خۆی ولاتی ئێران ترسیان لە زەبرو زەنگەکانی حکومەت نەماوە و رۆژانە شاهیدی دەیان جۆری چالاکی و دەربرینی نارەزایەتیین لە سەرانسەری ولاتی ئێران خەلکی وەزالە هاتوو ئیتر خۆ ناپارێزن و لەمەر رزگاری و دابران و رزگار بوون لەمەر  ئەم ‌حکومەتە ئامادەی دانی هەموو جورە خەساريکن… بە قەولی خۆیان تازە هیچییان نییە بۆ لە دەست دان.

هەر وەک گوترا و پيشتر ئاماژەم پي کرد ولاتی ئیسرائیل یەک لەم ولاتانەیە کە بە فەرمی تاکوو ئێستا چەندین جار پشتیوانی لە دۆخی ناهەموار و تەنانەت سەربەخۆیی کوردستان کردوە. تەنیا ولاتی دۆستە کە لە ناوچە هەمانە.  ولاتێکە خاوەن هێز تێکنۆلۆژیای سەردەم، زانستی گشتی لە هەموو بوارێکەوە، خاوەن لۆبی و دەستەلاتی بەهێز لە هەموو جیهانی دەرەوە کە تەنانەت دەتوانيت گوشاری سیاسیی هەبيت بۆ سەر ولاتانی تر و زل هيزەکانی جیهان  کەوایە دۆستایەتی و هاوپەیمانی دەگەل ئیسرائیل نەک زەرەد مەند نییە بەلکو لەمەر بەرژەوەندی کورد دایە.

بەخۆشێوە پارتی ئازادی کوردستان بە تایبەت لە قۆناغی برنگاری و شەری خوێناوی دەگەل دەولەتی ئیسلامی واتە داعەش رووی نیشتمانی و حەق خوازانەی خۆی بە جیهانیان نیشان دا و ئازایەتیی و هەستی بەرگری و فیداکارییەکانی لەم ماوەدا لە چاوی تیژی ولاتانی جۆراوجۆر و یەک لەمان ولاتی ئیسرائیل  دوور نەبوو و هەر ئەم هەلوێستە مرۆڤایەتییەش بوو کە پردی پێوەندی ئەم حیزبە کوردییەی دەگەل ولاتانی تر و بە تایبەت ولاتی ئیسرائیل پێک هێنا. بەردەوامی لە ئال و گۆری بیرو را و چالاکی هاوبەش و بە گرینگ زانینی خالی هاوبەش  واتە کۆماری ئیسلامی ئێران، بێ گومان  دەبێتە هەوێنی رێگە خۆشکەری ئازادی و سەربەخۆیی ولات. با زۆر دوور نەرۆین و ئاماژە بە دوایین نمونەی ئەم پێوەندییەدا بکەین کە هەر لەم رۆژانەدا شاهیدی چالاکی بەرینی بووین کە لەسەر بانگهێشتی فەرمیی بەڕێوەبەرانی کۆنگرەی ئیسرائیلییەکان.

لەم چالاکیەدا شاندی پارتی ئازادیی کوردستان چاویان بە هەریەک لە وەزیری بەرگریی ئیسرائیل، بەرپرسیی پێوەندییەکانی ئوروپا- ئیسرائیل، باڵوێزی ئیسرائیل لە ئاڵمان، بەرپرسی کاروباری رۆژهەڵاتی ناوەڕاستی ئیسرائیل و چەندین کەسایەتی سیاسیی ئیسرائیلی و ئاڵمانی کەوت.

لەم دیدارانەدا هەلومەرجی رۆژهەڵاتی کوردستان و چالاکیەکانی هەڵۆکانی ئازادیی کوردستان و دەوری هێزەکانی پێشمەرگەی پارتی ئازادیی کوردستانیان لە شەڕی داعشدا، خستە بەر باس و گفتوگۆ ئەوانیش پشتیوانیی خۆیان وەک رابردوو لەمەر خەباتی پارتی ئازادیی کوردستان دەربڕی..

دەربرینی پشتیوانی لە خەباتی سیاسیی ‌حیزبێک کە بە رەوالەت چەقلی چاوی کۆماری ئیسلامی ئیران بێت گەورەترین زەنگی خەتەرە بۆ کۆماری ئیسلامی ئیران و بۆیان دەردەکەوێت کە ئەم پارتە لە سەر ئەساسی بەرژەوەندی نیشتمانیدا پێداگرە و لە تەبلیغات و هات و هاوراە دەرکێکانی دژی ولاتی ئیسرائیل نەک نەسلەمیوەتەوە بەلکو بەردەوام و پێداگرە بۆ هەنگاوی گەورەتر.

بە خۆشێوە پارتیی ئازادیی کوردستان بە لەبەرچاو گرتنی بەرژەوەندی گشتی و نەتەوەیی و لێک دانەوەی دروست و دوور لە دەمارگژی ئایینی و چەپ و هتد کە بە درێژایی مێژوو بەرژەوەندی کوردیان لە مەر پێوەندییەکانی نێوان ئیسرائیل و فەلەستین لە پەراوێز خستوە و بە گرینگی دان بە دۆخی هەستیاری ئێستای کورد و دۆستایەتی و پێوەندی باشی دەگەل ‌‌حکومەت و لابی ولاتی ئیسرائیل   ساز کردوە و باوری وایە ئەم دۆستایەتییە لە داهاتووی نە هێندە دووری رۆژهەلات  بە گشتی و هەموو کوردستان بە تایبەتی زۆر گرینگ و جێ بایخ و پەرە پێدانە.

یان کوردستان یان نەمان
سەرکەوێت خەباتی ناسیۆنالیستی نەتەوەی کورد.
بە هیوای دامەزراندنی دەولەت و حکومەتی کوردستان
کامران قازی

12.06.2018

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

دەتوانی ئەو تاگ و خەسڵەتانە HTML بەکاربێنیت: <a href="" title=""> <abbr title=""> <acronym title=""> <b> <blockquote cite=""> <cite> <code> <del datetime=""> <em> <i> <q cite=""> <strike> <strong>