کاکەرەش لاجانی:ترس و نیگەرانییەکانی ئیسرائیل و عەرەبستان

ئێران ماوەی سە ساڵە هەوڵی پڕچەککردنی حەشدی شەعبی دەدات، لەدرێژەی ئەو ماوەیەدا، دەیان مووشەکی بالیستی بە حەشد داوە کە دەتوانن لە دووری 700 کیلۆمەتر ئامانج بپێکن. ئیسرائیل لەم بارودۆخە نیگەرانە و هەموو رێکارێک دەگرێتە بەر تا ئەو پێگە مووشەکییانە تێک بشکێنێ. هەر وەک ئاگادار بووین ئەو ماوەیە دوو پێگەی داعشیان کردۆتە ئامانج. عەرەبستانی سعودیش هێزەکانی تارادەیەک جووڵە پێ کردووە و لە دوور و نزیکی عێراق جێگەیان گرتووە، ئەگەری چەند پەلامارێک لەلایەن سعودییەوە بۆ سەر حەشد مەزندە دەکرێ.

بەسوود وەرگرتن لە ناجێگیری دەسەڵاتی عێراق و پەرتەوازەیی کوتلەکان و بوونی چەند سپای ملیشیای جیا جیا لە عێراقدا، رژێمی ئاخوندیی ئێران هەل دەقۆزێتەوە تا بتوانێ شەڕی بەسەردا داسەپاوی بخاتە خاکی عێراقەوە. ئەمریکا و بریتانیا زۆر بەروونی چاوەدێری وەزعەکە دەکەن، بەڵام لەئێستادا پێویستیان بە هاوپەیمانییەکی بەرفراوانتر هەیە. ئەمریکا و ئەوروپا ئاگاداری ئەو مووشەکە دوور هاوێژانە هەن کە لەدەستی حەشدی پاسدار دایە، کاتی خۆی چرای سەوزی بە ئیسرائیل دا کە بۆت هەیە پەلاماریان بدەیت و خەتەر لەسەر وڵاتەکەت کەم بکەیتەوە. ئێستاش کە ئیسرائیل ئەو عەمەلیاتانە ئەنجام دەدات بە سوود وەرگرتن لەو فرۆکەی f35ی ئەمریکاییە کە هیچ رادارێک توانای کەشفی ئەو فڕۆکانەی نییە. چاوی جیهان لە سەر پاراستنی بەرژەوەندییەکانیانە لە رێڕەوە ئاوییەکانی کەنداو، بەڵام ترس و دڵەڕاوکێی ئیسرائیل و سعودیە لە بەکارهێنانی ئەو مووشەکە بالیستیانەیە کە لەئێستادا لەدەست حەشدی پاسداری ئێرانیدان. جێگەی ئاماژەیە، ئەو مووشەکانە بەر لەوەی بۆ ئەم دوو وڵاتە مەترسی بن، گەورەترین مەترسین بۆ سەر هەموو لایەنەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان، کە دەکرێ لە بابەتی دواییدا روونتر بیوروژێنم.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *