کاکەڕەش لاجانی:رۆژهەڵاتی زامدار

چ رێکارێک دەتوانێ ئەو هەورە رەشە لەسەر کۆمەڵگای رۆژهەڵات بڕەوێنێتەوە؟ زۆر بەکورتی سەرەڕای قەیرانێکی داوێن گیرو و ئابلۆقە و سزا سەپێراوەکانی ئەمریکا کە تەنگی بە دەسەڵاتی سەرەڕۆی تاران هەڵنچنیەوە و کاریگەری نەرێنی لەسەر بژێوی ژیانی هاووڵاتیان درووست کردووە، بەڵام جیاواز لەم دۆخە نەخوازراوە و قات و قوڕی و نەبوونی هەلی کار،

رۆژهەڵاتی کوردستان بەچەند پێوەر زۆر لەوەیکە ئاماژەی پێ دەدەم تووشی چەوسانەوە و گرتن و کوشتن و زامداربوون و ژینۆسایدیی نەتەوەیی هاتووە کە لەخوارەوە بە کورتی ئاماژەیان پێ دەدەم. بەپێی ئاماری رێکخراوە ناحوکمی و مەدەنییەکانی ناوخۆی ئێران و تەنانەت وڵاتی عێراقیش، زیاتر لە 16 ملیۆن مین ( ئەڵغام ) لە رۆژهەڵاتی کوردستاندا بوونی هەیە و پووچەڵ نەکراوەتەوە. دۆخی بوومەلەرزەی پارێزگای کرماشان تا دێ ژیان لە هاوڵاتیانی ئەو پارێزگایە دژوارتر دەکات و بەهۆی نەبوونی و هەژاری ئەگەری روودانی مردن و قڕبوونی ژن و مناڵی لێ بەدی دەکرێ. سەرەڕای ئەوەش حەولی توانەوەی شوناس و ناسنامەی نەتەوەییمان دەدەن. لە هەموو رۆژهەڵاتی کوردستان بەگشتی و پارێزگای ئیلام و کرماشان بەتایبەتی، رۆژ لە دوای رۆژ رێژەی گیرۆدەبوو بە مادە هۆشبەرەکان لە هەڵکشاندایە و رژێمی سەرەڕۆ بەناو گەنج و لاوی ئەو پارێزگایانەدا بڵاوی دەکاتەوە. تەنانەت هاسانترین شوێن بۆ دەسکەوتنی مادەی هۆشبەر ناوەندیی بەندیخانەکانە. دۆخی کۆڵبەران و کوشتن و بڕین و بەند کردنیان رۆژ لەدوای رۆژ زیاترو زیاتر دەبێ و هاووڵاتیانی ناوچە سنوورییەکان بەهۆی نەبوونی هەلی کار و بژێوی ژیانی خێزانەکانیان، رێگەی مەرگ هەڵدەبژێرن. لەهەووی خەراپتر میلیتاریزە بوونی رۆژهەڵاتە. کەوابوو رێگە چارەی دەرکەوتن لەم هەلومەرجە تێکچڕژاوەی رۆژهەڵاتی کوردستان دەبێ چی بێت؟

(کاکەڕەش لاجانی)

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

دەتوانی ئەو تاگ و خەسڵەتانە HTML بەکاربێنیت: <a href="" title=""> <abbr title=""> <acronym title=""> <b> <blockquote cite=""> <cite> <code> <del datetime=""> <em> <i> <q cite=""> <strike> <strong>