
بۆئێوە بوو که هه‌ڵاڵه سووره‌کان
له قه‌ندیله‌وه تا رۆژئاوائ کەرکووک
سه‌ری کڕنۆشیان دانه‌واند
ئێوە تیشکی نێو پانتایی به‌یداخی نیشتمانن
ئێوە سه‌رچاوه‌ی بیر و بڕوای نه‌ته‌وه‌که‌مان
ئێوە وه‌ک رووبارێکی به جۆش و خرۆشن
زهریایهکان ده‌هه‌ژێنن
بۆ به‌دیهێنانی ئامانجه‌کانتان
کۆشکی زۆردار له‌بن دێنن
قوتابخانەکەتان فێری کردن
که هه‌رگیز بۆ هاتنه‌دی هیواکانتان
له داگیرکه‌ر سڵ نه‌که‌ن
لاوان لەئێوەوە فێر بوون بۆ رزگاریی وڵاته‌که‌یان
باوه‌ش بۆ مه‌رگی ناوه‌خت ئاواڵهکهن
داستانی گیانبازی و گه‌وره‌یی ئێوە
ئاوێته‌ی جه‌سته و خوێنی هەواڵان بووه
ئێوە ئه‌و ڕه‌شه بایه بووین که
بزه‌تان له سه‌ر لێوی دوژمن تاراند
ئێوە له پیرۆز پیرۆزترن و
هیوای گه‌ل بوون و
دڕکی چاوی نه‌یاران بوون
ئه‌ی شۆڕەسوارانی بوێری و ئازای نه‌ته‌وه‌مان
له‌و کاته‌وه که ده‌نگی حهقخوازیت په‌نداوی خواردوە
له‌و کاته‌وه کە خرابەرووت و باتێوە لەسێبرتان دا بووە
بۆ داچڵه‌کاندنی ئاگری سەر نەیارانی حەویجە
له‌و کاته‌وه که به ده‌ستێ ئاڵا‌و به ده‌ستێ په‌یامی
سه‌ربه‌خۆیی و راماڵینی داگیر که‌رتان کرده ئامانج
کۆرپه‌ی حه‌ز و هیوای گه‌لتان به گوڕتر کرد.
له گه‌ڵ ئێوەمە ئه‌ی هه‌ناسه‌ی ئه‌ستێره‌کان
ئه‌ی پێشڕه‌و و پێشه‌نگه‌کانی نه‌ته‌وه‌مان
ئێوە نامرن ئێوە نامرن له بیرمانن له دڵمانن
کاکەڕەش لاجانی
وەڵامێک بنووسە