( کاکەڕەش لاجانی ) جینایەتەکانی رژێمی داگیرکەری ئێران لە پەرەسەندن دایە.

بەپێی سەرچاوە فەرمییەکانی ناوخۆی ئێران و رۆژهەڵاتی کوردستان، گرتن و قەڵاچۆ، بێ سەروشوێنکردن، ئێعدام، سێدارە و کوشتنی کۆڵبەران بەردەوامی هەیە و سات لەدوای سات رێژەی ئەو تاوانکاری و جینایەتانە پەرە دەستێنێ.

لەماوەی یەک مانگی رابردوو لە سنوورەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان لانیکەم 15 کۆڵبەر بەتەقەی راستەوخۆی هێزە سەرکوتکەرەکانی رژێمی داگیرکەری ئێران کوژراو و بریندار بوونە. سەرەڕای ئەو جینایەتان دەیان کۆڵبەر لەناو رێگەدا بەهۆی سەرماو شەختەبەندان و هەڵدێرانەوە بوونەتە قوربانی کە دیارترینیان ئەو پێنج هاووڵاتییەی ناوچەکانی ورمێ بوون کە ماوەی دوو شەو و رۆژ لەژێر بەفردا مانەوە و گیانیان سپارد.



سەرەڕای هەموو ئەو تاوانە قیزونانە، دەیان کردەوەی دیکە بەرچاو دەکەون کە راستەوخۆ رژێم لێیان بەرپرسیارە. دزی، هەژاری، بێکاری، لەشفرۆشی، پەرەسەندنی مادەی هۆشبەر، فرۆشتنی ئەندامی جەستە بەئازادیی، رێژەی تەڵاق و هەڵوەشاندنەوەی شیرازەی بنەماڵە. کۆچی بەکۆمەڵ، بێ لانە و ماڵ و کارتۆن خەوی، سەڕای هەموو ئەوانەش ئەوەی جێگەی پرسیارە ئەوەیە، لەوڵاتێکدا زیاتر لە 30 ملیۆن کەس شەو بە برسێتی بگەیەنێتە رۆژ، بەڕاستی کارەساتە.
کێ بەرانبەر ئەو هەموو تاوانە بەرپرسیارە؟
ئایا بێدەنگی جیهان بەرانبەر بەو هەموو پێشێلکارییە دەچێتە خانەی شعور و عەقڵەوە؟
وڵامی ئەو دوو پرسیارە لای خوێنەرە.
( کاکەڕەش لاجانی )
وەڵامێک بنووسە