کرماشان: ڤستیڤاڵێکی هونەریی بەڕێوەدەچێ

سەرپەرشتی ئیدارەی گشتیی فەرهەنگ و ئیرشادی ئیسلامی کرماشان رایگەیاندووە کە: هۆگران دەتوانن تا رۆژی 10 رێبەندان بەرهەمەکانی خۆیان بۆ سکرتاریەتی ئەم فستیڤاڵە لە کۆمەڵگای شەهید ئاوینی دەفتەری ئەنجومەنی شێوەکارانی گرافیک رەوانە بکەن.

رەحیمی زەنگەنە گوتوویەتی کە هۆگرانی بوارەکانی خۆشنووسیی لە بەشەکانی نەستەعلیق، نەستەعلیقی شکستە، کۆپی و سێیەک، هونەری بەرجەستەکردن لە بوارەکانی وێنەکێشان، شێوەکاریی، گرافیک، پووستێر و وێنەدروسکردن و وێنەگرتن لە دوو بەشی رەنگی و رەشوسپی و هونەرە ناوچەییەکانی کرماشان دەتوانن لەم فستیڤاڵەدا بەشداربن.

زەنگەنە رایگەیاندووە کە: بابەتەکانی ئەم فستیڤاڵە ئازادە، بەڵام ئەو بەرهەمانە دەخرێنە پێشەوە کە لەگەڵ فەرهەنگ و شارستانییەتی کرماشاندا گونجاو بن.

سەبارەت بەوەی کە چ کەسانێک دەتوانن بەشداریی فستیڤاڵەکە بکەن زەنگە گوتی بۆ هەموو کەس ئازادە بەشدار بێ و رایگەیاند: بەشداربووان دەتوانن لە بوارێکدا بەشداریی بکەن و بەرهەمەکانی خۆیان بنێرن. 

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *