کوردستانانیانی دانیشتووی شاری له‌نده‌ن بەرێوەچوونی خۆپێشاندانێک بەر دەرگای بالوێزخانەی ئێران

سه عات 14:00 رۆژی رۆژی یەکشەممە 22 گوڵانی 2719 کوردی 12ی مایسی 2019زاینیی بـەئـامادەبوونی کوردانی هەرچوار پارچەی کوردستان، خۆپێشاندانێکی جەماوەری یەک رەنگ و یەک دەنگ رێک خرا لە هەمبەر و بە مەبەستی ئیدانە و پرۆتستۆ کردنی کۆماری سێدارەی ئێران کوشتی کۆڵبەران و گرتنی چالاکانی سیاسی و لە سێدارەدانی بەندکراوی سیاسیی کورد بەڕێوەچوو,

خۆپێشاندەران دروشم و وتاریان دژی کۆماری سێدارە و ئیدانەکردنی کردەوە چەپەڵەکانی ئەو ڕژێمە و ھاوکات داواکردن لە کۆمەڵگای نێونەتەوەیی و ناوەندەکانی داکۆکیکار لە مافی مرۆڤ بۆ وەدەنگ ھاتن و لە قاودان و ئیدانەکردنی کردوە دژە مرۆییەکانی کۆماری سێدارەی ئێران، دەکوتەوە.ھێژای ئاماژە پێکردنە کە ئەندام و لایەنگرانی (پارتی ئازادیی کوردستان PAK) له وڵاتی بریتانیا به ئاڵاى كوردستان و وێنەی شەهیدان چالاکانە لە خۆپێشاندانەکەدا بەشدار بوون.
پارتی ئازادیی کوردستان
کۆمیتەی رێکخستنی بریتانیا
23 گوڵانی 2719 کوردی
13ی مایسی 2019زاینیی
پێوەندی لەشاری له ندن و دوروبه ری،
00447380999000:TEL.
Kurdistan Freedom Party
COMMITTEE PAK, (UK)
Pak2691@yahoo.com
pak30london@yahoo.co.uk

wwwpak-eu.com
https://www.facebook.com/pakeucom/?ref=hl

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *