کوردستانیانی دانیشتووی نـــۆروێژ دەرگایان بە جاسووسخانەی ئێران لەو وڵاتە گرت و ئیدانە و ڕسوایان کردن!

کاتژمێر 2ی دوا نیوەڕۆی ڕۆژی شەممە 2ی سەرماوەزی ساڵی 2719ی کوردی ھاوکات لەڵ23ی نۆڤەمبەری ساڵی 2019ی زایینی، خۆپێشاندانێکی بەرین لەبەردەم (جاسووسخانەی کۆماری سێدارەی ئێران) لە شاری (ئۆسلۆ)ی پێتەختی وڵاتی نــــــۆروێژ بەڕێوەچوو.

خۆپێشاندانەکە لە سەر بانگھێشتی 10دە حیزب و لایەنی کوردستانی و ئێرانی بەڕێوەچوو کە دواتر ناوەکانیان لە خوارەوەدا دێت.
خۆپێشاندەران بە ھەر سێ زمانی نۆروێژی،کوردی و فارسی بە تووندی ئیدانەی ھێرشی دڕندە ئاسای ھێزە سەرکوتگەرەکانی داگیرکەرانی تاران،یان بۆ سەر خەڵکی وەزاڵەھاتوو و ڕاپەڕیوی ڕۆژھەڵاتی کوردستان کرد.
ھاوکات داوایان لە ناوەندە سیاسیی و مافەمرۆییەکانی جیھان کرد کە لەئاست ئەم کوشتار و سەرکوتە بێ بەزەییانەی کۆماری سێدارەی ئێران دا بێدەنگ نەبن و ھەڵوێستیان ھەبێت.
ھێژای ئاماژە پێکردنە کە ئەندامانی (کۆمیتەی ڕێکخستنی پارتی ئازادیی کوردستانPAK لە وڵاتی نۆروێژ) بە سەرپەرشتی ھەڤاڵان ئیدریس کەریمی،مستەفا عەزیزپور و خاتوو سۆزان ئەحمەدی) ھاوڕێ لەگەڵ ئەندام و لایەنگرانی دیکەی (پـــــاک) لە نــــــۆروێژ، زۆر چالاکانە لە خۆپێشاندانەکەدا بەشدار بوون و خاتوو (سۆزان ئەحمەدی) پەیامی ناوەندی پێکھێنەری خۆپێشاندانەکەی بە زمانی کوردی خوێندەوە.

پارتی ئازادیی کوردستان
کۆمیتەی رێکخستنی نۆروێژ
4ی سه‌رماوه‌زی ساڵی 2719ی کوردی
25ی نۆڤەمبەری ساڵی 2019ی زایینی
Kurdistan Freedom Party
NO. Committee
TEL:004796710946
pak.no_hevkari@yahoo.com
www.pak-eu.com
https://www.facebook.com/pakeucom/?ref=settings

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *