کوردستانیانی دانیشتووی هولەند،دەرگایان بە هێلانەی تێرۆریستیی تاران گرت:

لەسەر بانگەوازی (ھەفکاریی ھێزە کوردستانییەکان) لە شاری دێنهاخی هولەند،خوپیشاندانێک لەبەردەم هێلانەی سیخۆریی ئێران بۆ پڕۆتستۆ کردنی تاوانی هێزەداگیرکەرەکانی بەرفەرمانی تاران لە دژی خەڵکی کوردستان و پشتیوانیی لە راپەڕینی رۆژهەڵات ،لە شاری دێنهاخی وڵاتی هولەند بەرێوە چوو.

ئەندامانی کومیتەی رێکخستنی هولەندی پارتی ئازادیی کوردستان بەدەم ئەو بانگەوازەوە چوون و دەورێکی چالاکانەیان تێدا گێڕا.
خۆپیشاندانەکە بە ساتێک بێدەنگی بۆ رۆحی بەرزی شەهیدانی کوردستان و ماڕشی نەتەوەیی ئەی رەقیب دەستی پێکرد.
خاتوو چیمەن
نەقشبەندی بەرپرسی کۆمیتەی رێکخستنیPAKلە هولەند، لە بڕگەیەک لە خۆپیشاندانەکەدا بەیاننامەی هاوبەشی4 پارتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بریتی لە:رێکخراوی خەباتی شۆڕشگێڕی کوردستان،پارتی سەربەخۆیی کوردستان،پارتی سەربەستی کوردستان و پارتی ئازادیی کوردستانی پێشکەش کرد. لەو پەیامەدا پێ لەسەر راماڵینی داگیرکەران لە کوردستان و گەیشتن بە ئازادیی و سەربەخۆیی داگیرا بوو.
لەم خۆپیشاندانەدا، هەروەها پەیامی هەفکاری هێزە کوردستانییەکان وناوەندی هاوکاری حیزبەکانی کوردستانی ئێران وبه‌ڕێز ناوخاس نەزەری چالاكوانى كومه لگاى يارسان خوێندرایەوە.
هەروەها لەسەربانگهێشتی پارتی ئازادیی کوردستان،
حزب حرکە النضال العربی لتحریر الاحواز، لەوخۆپیشاندانەدا بەشدارییان کرد و پەیامیان پێشکەش کرد.
3ی سه‌رماوه‌زی ساڵی 2719ی کوردی
24ی نۆڤەمبەری ساڵی 2019ی زایینی

پارتی ئازادیی کوردستان
کومیتەی ڕێکخستنی هۆڵه‌ند
Kurdistan Freedom Party
Holland Committee
nl_pak@yahoo.com
nl.pak1@gmail.com
Mobil:0031620074245

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *