کۆبونەوی ھێزە سیاسیەکانی ڕۆژھەڵات لە وڵاتی نۆروێژ .!

کاتژمێر 6ی دوا نیوەڕۆی ڕۆژی یەکشەممە 26ی خەزەڵوەری ساڵی 2719ی کوردی ھاوکات لەگەڵ 17ی نۆڤەمبەری ساڵی 2019ی زایینی، بە مەبەستی ڕێکخستنی خۆپێشاندانێکی گشتگیر بۆ پشتیوانی لە ڕاپەڕینی ڕۆژھەڵاتی کوردستان و ئیدانە کردنی ھێرشی دڕندانەی رژێمی سێدارەی ئێران دژ بە خۆپێشاندەران، ھێزو لایەنە سیاسیەکانی ڕۆژھەڵاتی کوردستان لە شاری (ئۆسلۆ)ی پێتەختی وڵاتی نۆروێژ کۆبونەوە.

لە کۆتاییدا و سەرەنجام بڕیار لەسەر ئەوە درا کە کاتژمێر3ی دوانیوەڕۆی ڕۆژی پێنجشەممە21ی 11ی 2019ی زایینی خۆپێشاندانێکی جەماوەری لە بەردەم وەزارەتی دەرەوەی وڵاتی نــــــۆروێژ بەڕێوە ببەن.
ھێز و لایەنە بەشداربووەکان بریتی بون لە:
1-پارتی ئازادیی کوردستانPAK
2-حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران
3-کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان
4-حیزبی دێموکراتی کوردستان
5-کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران
6-ڕێکخراوی خەباتی شۆڕشگێڕی کوردستان
7-پارتی سەربەستیی کوردستان
8-سازمانی خەباتی کوردستانی ئێران
9-پارتی سەربەخۆیی کوردستان
پارتی ئازادیی کوردستان
کۆمیتەی رێکخستنی نۆروێژ
27ی خەزەڵوەری ساڵی 2719ی کوردی
18ی نۆڤەمبەری ساڵی 2019ی زایینی
Kurdistan Freedom Party
NO. Committee
TEL:004796710946
pak.no_hevkari@yahoo.com
www.pak-eu.com
https://www.facebook.com/pakeucom/?ref=settings

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *