کۆبونەوەی ئاسایی (کۆمیتەی ھاوکاریی) لە وڵاتی نــــۆروێژ بەڕێوەچوو!

ئێوارەی ئەمڕۆ 12.10.2021کۆبوونەوەی مانگانەی کۆمیتەی ھاوکاریی حیزب و ڕێکخراوە سیاسییە کوردستانییەکان لە نۆروێژ، بە ئامادەبوونی زۆربەی ئەندامان لە شاری لیللەسترۆم بەڕێوەچوو.
سەرەتای کۆبوونەوەکە بە ڕێزگرتن لە شەهیدانی کوردستان دەستی پێ کرد.

پاشان هەر یەک لەلایەنەکان باسێکیان سەبارەت بە بارودۆخی ناوخۆی پارچەکانی کوردستان کرد.
لەو نێوەندەشدا گفتوگۆ لەمەڕ تازەترین هەڵبژاردنەکانی پارلمانی عێڕاق کرا و پیرۆزبای لەسەرکەوتنی لیستە کوردیەکان کرا کەلەباشوری کوردستانەوە بەشداری ئەو ھەڵبژاردنە بوبون و ھەمولا بەو سەرکەوتنە دڵخۆش بون
لە کۆتایی کۆبوونەوەکەدا کۆمەڵێک بابەتی پێوەند بە کومیتەی هاوکاریی باسیان لەبارەوە کرا.
12.10.2021
لایەنەکانی ئەندام لە کومیتەی هاوکاریی بریتین لە:
1- پارتی ئازادیی کوردستانPAK
2- حیزبی دێموکراتی کوردستان
3- پارتی دێموکراتی کوردستان
4- پارتیا دیموکراتا کوردستانا باکوور
5- یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان
6- ڕێکخراوی خەباتی شۆڕشگێڕی کوردستان
7- حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران
8- پارتی ئازادیی کوردستان – باکوور
9- پارتی سەربەستیی کوردستان

Share Button

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *