کۆبونەوەی ئەندامانی کۆمیتەی رێکخستنی ئاڵمانیای پاڕتی ئازادیی کوردستانPAK

رۆژی شەممۆ رێکەوتی (19ی گه‌لاوێژی 2719ك ) 10ی ئاگۆستی 2019 ز بەشێک لە ئەندامانی کۆمیتەی رێکخستنی ئاڵمانیای پاڕتی ئازادیی کوردستان لە سەر بانگھێشتی بەرپرسی رێکخستن لە ھۆڵی ( Altefeuerwach Köln )شاری کۆلن کۆ بونەوە .
کۆبونەوەکە لە کاتژمێر دو و نیوی دوا نیوەڕۆ بە سرودی نەتەوەیی ئەی رەقیب و خولەکێک وەستان بۆ گیانی شەھید سەعید یەزدانپەنا و ھەمو شەھیدانی PAK وکوردستان دەستی بە کار کرد .

هەڤاڵ مێھران وەک بەڕێوەبەر و پێشکەشکاری بەرنامە دوای بەخێر ھێنانی بەشدار بوان داوای لە هەڤاڵ بیژەن زیبایی بەرپرسی رێکخستنی ئاڵمانیای پاڕتی ئازادیی کوردستان کرد وتەکانی خۆی پێشکەش بکا .
هەڤاڵ بیژەن زیبایی لە سەر ئەم تەوەرانە (سەبارەت بە ئاڵ و گۆڕی خۆرھەڵاتی ناوەڕاست ، ئەگەری ھەڵگیرسانی شەڕ لە نێوان ئێران و خۆرئاوا ، مێژوی شەڕی پاڕتی ئازادیی کوردستان لە دژی داعش ، ئەرکی ئەندامانی پاک لە دەرەوەی وڵات) وتەکانی پێشکەشی بەشداربوان کرد . لە دوایی دا هەڤاڵ ئەفشار ئەقدەسی بەرپرسی نوێنەری ئەوروپای پاڕتی ئازادیی کوردستان بە تاو و توێ کردنی بابەتەکان درێژەی بە کۆبونەوەکە دا . وەک وتەبێژی سێھەم هەڤاڵ ناسر قازی ئەندامی کۆمیتەی رێکخستنی PAK ئەم تەوەرانەی (باشێک لە سەر پێویستی بونی کاناڵێکی تی ڤی نەتەوەیی ، رەخنە لە سەر داڕشتنی بەشێک لە نوسراوە و ھەواڵەکان ، شی کردنەوە و تاو و توێ کردنی شێوازی تەعامول لەگەڵ لایەنەکانی تری سیاسی ) خستە بەر باس و تاووتوێ .
هەڤاڵ رەسوڵ عەبدی ئەندامی پاڕتی ئازادیی کوردستان لە ئاڵمانیا بە خستنە روی چەند پێشنیاری بەجێ درێژەی بە کۆبونەکە دا .
لە بەشی دووەمی کۆبونەوە دا باس لە کار کردن بۆ دامەزراندنی کاناڵێکی راگەیاندن کە ھەمو بوارەکانی نەتەوەیی لەخۆ بگرێ و ھەوڵ بدا تا تەوەری نەتەوەیی و سەربەخۆیی بکا بە بنچینە و بناغەی بەرنامەکانی بە وردی تاو و توێ کرا و بەشداربوان بە وردی روانگە و بۆچونی خۆیان خستە رو و لە کۆتایی دا ناوی ئەم کەسانەی بەرپرسیارەتی ئەرک و کارەکانی کاناڵەکە لە ئەستۆ دەگرن تۆمار کرا و بڕیار درا بەخێرایی دەست بە کاری داڕشتنی بەرنامەکان بکرێ و بەم زوانە دەست بە بڵاو کردنەوەی بەرنامە و رێپۆرتاژەکان بکرێ .
پارتی ئازادیی کوردستان
کومیتەی ڕێکخستنی ئاڵمانیا
20ی گه‌لاوێژی 2719ك
11ی ئاگۆستی 2019 ز

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *