کۆبونەوەی دوهه م بو چۆنیەتی کار کردن بو شاندی دۆسیەی رەوەندی کوردستانی لە بارەگای بارزانی له هۆلەند به‌ڕێوه‌چوو:

رۆژی یەکشەممە 1ی پووشپه‌ڕی 2720ی کوردی 21ی ژووئەنی 2020ی زایینی
لە شاری ئامسفۆردی هۆلەند رێکخرا دەسپێک و سەرەتای کۆبونەوەکه بە لێدانی مارشی ئەی ڕەقیب و بە ڕچاو کردنی خولەکێک بێدەنگی بۆ ڕێزگرتن لە گیانی پاکی شەهیدانی ڕێگای سەربەخۆیی و ڕزگاریی کوردستان دەستی پێکرد پاشان لەلایەن بەرێز جهانگیر هەورامی بەڕێوەبەری کۆبونەوەکه بەخێرهاتنی میوانانی بەشداربوو کرا و کورتە باسێک لەسەر ناوەرۆک و ئامانجی بابەته کە پێشکەش بە بەشداربووان کرا.

دوای ئەوە ڕاپۆرتی پێشووی خوێندرایەوە و لە لایەن ئامادەبووانە خاڵە ئەرێنی و نەرێنیەکانی ھەڵسەنگێندران و قسە و باسیان لەسەر کرا.
لەسەر باسی چۆنیەتی کار کردنی لایەنە سیاسی و مەدەنیەکان لە تاراوگە بۆ یەکریزی و کار کردنی نەتەوەیی کە بتوانێت هەموو بیر وبۆچوونە جیاۆازەکان ،لە پارتە سیاسییەکانەوە تا کەسایەتییەکان لە ژێر چەترێک کۆ بکاتەوە،کوبونەوەکە بۆ چەندین تەوەری جۆراوجۆری وەک پلان وبەرنامەدانان و خۆ ئامادەکردن رەوەندی کوردستانی پێشکەش کرا. لە لایەن خاتوون چیمەن نەقشبەندی وک نوێنەری پارتی ئازادیی کوردستان، بیروڕای PAK لەسەر باسی چۆنیەتی کار کردن چەن خاڵی گرینگی بۆ چێ کرانی چەترێکی ئەوتۆ کە بتوانێ تاک و گرووپەکانی کوردستانی لە تاراوگە بتوانێ بو کاری نەتەوەیی ،کۆ بکاتەوە،خستە روو. هەروەها ئامادەیی رێکخستنەکانی پارتی ئازادیی کوردستانی بۆ هاوکاریی لەم بابەتەدا،دەربڕی.
ھێژای ئاماژە پێکردنە کە ھەڤاڵان (خاتوون چیمەن نەقشبەندی و موحسین وەیسی مورادی) وەک نوێنەری (پارتی ئازادیی کوردستان) لە کۆبونەوەی ئاماژە پێکراودا ئامادە بوون.
سەرچاوەی هەواڵ راگه‌یاندن
کومیتەی ڕێکخستنی هۆڵه‌ندی
پارتی ئازادیی کوردستان PAK
1ی پووشپه‌ڕی 2720ی کوردی
21ی ژووئەنی 2020ی زایین
Kurdistan Freedom Party
Holland Committee
nl_pak@yahoo.com
nl.pak1@gmail.com
Mobil:0031620074245
www.pak-eu.com
https://www.facebook.com/pakeucom/

Share Button

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *