کۆبونەوەی ساڵانەی کۆمیتەی ھاوکاریی حیزب و ڕێکخراوە سیاسییە کوردستانییەکان لە وڵاتی نۆروێژ، بەڕێوەچوو. | نوێنەرایەتی ئوروپا پارتی ئازادیی کوردستان
کۆبونەوەی ساڵانەی کۆمیتەی ھاوکاریی حیزب و ڕێکخراوە سیاسییە کوردستانییەکان لە وڵاتی نۆروێژ، بەڕێوەچوو.

ئێوارەی ڕۆژی سێشەممە17ی ڕێبەندانی ساڵی 2717ی کوردی ھاوکات لەگەڵ 6ی2ی ساڵی 2018ی زایینی،(کۆمیتەی ھاوکاریی حیزب و ڕێکخراوە سیاسییە کوردستانییەکان لە وڵاتی نۆروێژ) لە شاری (ئۆسلۆ)ی پێتەختی ئەو وڵاتە، کۆبونەوەی ساڵانەی خۆی بەڕێوە برد.

سەرەتا کۆبونەوەکە بە خولەکێک وەستان بۆ ڕێزگرتن لە گیانی پاکی سەرجەم شەھیدانی ڕێگای ڕزگاریی کوردستان دەستی پێکرد.
دواتر لە لایەن ھاوڕێ (ڕێبوار ئەحمەدزادە) بەرپرسی کۆمیتەی ڕێکخستنی پارتی ئازادیی کوردستان لە نۆروێژ و بەرپرسی دەورەی پێشووی (کۆمیتەی ھاوکاریی) ڕاپۆرتی کار و چالاکی ساڵی پێشووی کۆمیتەکە خوێندرایەوە و لە لایەن ئامادەبووانە خاڵە ئەرێنی و نەرێنیەکانی ھەڵسەنگێندران و قسە و باسیان لەسەر کرا.

لە میانەی کۆبونەوەکەدا (پێڕەوی ناوخۆی کۆمیتەی ھاوکاریی) چاوی پێدا خشێندرایەوە و دوای شڕۆڤەکردنێکی تێرو تەسەل بە زۆرینەی دەنگی بەشداربووان چەند خاڵێکی لێ زیاد و کەم کران.

لە بەشی کۆتایی دانیشتنەکەدا باس لە شێواز و کاروچالاکی ساڵی نوێ کۆمیتەکە کرا و لەو پێوەندیەدا چەند خاڵێکی گرینگ لەبەر چاو گیران.
حیزب و لایەنە بەشداربووەکانی کۆبونەوەکە بریتی بون لە:
1/ پارتی ئازادیی کوردستان
2/ پارتی دیموکراتی کوردستان
3/ کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستانی/ ئێران
4/ یەکگرتوی ئیسلامی کوردستان
5/ حیزبی دیموکراتی کوردستانی/ئێران
6/ پارتی دیموکراتی کوردستان/ باکور
7/ ڕێکخراوی خەباتی شۆڕشگێڕی کوردستان
8/ پارتی ئازادیی کوردستان/ باکور
—————————————-
پارتی ئازادیی کوردستان
کۆمیتەی رێکخستنی نۆروێز
19رێبەندانی 2717
8فێورییەی 2018
Kurdistan Freedom Party
NO. Committee
TEL:004796710976
pak.no_hevkari@yahoo.com
www.pak-eu.com

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

دەتوانی ئەو تاگ و خەسڵەتانە HTML بەکاربێنیت: <a href="" title=""> <abbr title=""> <acronym title=""> <b> <blockquote cite=""> <cite> <code> <del datetime=""> <em> <i> <q cite=""> <strike> <strong>