کۆبونەوەی ساڵانەی کۆمیتەی ھاوکاریی حیزب و ڕێکخراوە سیاسیە کوردستانییەکان لە وڵاتی نۆروێژ، بەڕێوەچوو.

ئێوارەی ڕۆژی سێشەممە24ی بەفرانباری ساڵی 2719ی کوردی ھاوکات لەگەڵ 14ی 1ی ساڵی 2020ی زایینی،(کۆمیتەی ھاوکاریی حیزب و ڕێکخراوە سیاسیە کوردستانییەکان لە وڵاتی نۆروێژ)، کۆبونەوەی ساڵانەی خۆی بەڕێوە برد.

سەرەتا کۆبونەوەکە بە خولەکێک وەستان بۆ ڕێزگرتن لە گیانی پاکی سەرجەم شەھیدانی ڕێگای ڕزگاریی کوردستان دەستی پێکرد.
دواتر ھەر کام لە لایەنە بەشداربووەکان بە کورتی باسیان لە بارودۆخی ھەنووکەی ھەر چوار پارچەی کوردستان کرد.
دوای ئەوە ڕاپۆرتی کار و چالاکی ساڵی پێشووی کۆمیتەکە خوێندرایەوە و لە لایەن ئامادەبووانە خاڵە ئەرێنی و نەرێنیەکانی ھەڵسەنگێندران و قسە و باسیان لەسەر کرا و باس
لە بەشی کۆتایی کۆبونەوەکەدا (پێڕەوی ناوخۆی کۆمیتەی ھاوکاری) چاوی پێدا خشێندرایەوە و دوای شڕۆڤەکردنێکی تێرو تەسەل بە زۆرینەی دەنگی بەشداربووان چەند خاڵێکی لێ زیاد و کەم کران و باس لە شێواز و کاروچالاکی ساڵی نوێ کۆمیتەکە کرا و لەو پێوەندیەدا چەند خاڵێکی گرینگ لەبەر چاو گیران و ھاوکات بەرپرس و جێگری کۆمیتەکەش بۆ ساڵی 2020دیاری کران.

حیزب و لایەنە بەشداربووەکانی کۆبونەوەکە بریتی بون لە:
1پارتی ئازادیی کوردستانPAK
2 پارتی دیموکراتی کوردستان
3 حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران
4 یەکگرتوی ئیسلامی کوردستان
5 حیزبی دیموکراتی کوردستان
6 پارتی دیموکراتی کوردستان/ باکور
7 ڕێکخراوی خەباتی شۆڕشگێڕی کوردستان
8 پارتی ئازادیی کوردستان/ باکور.
ھێژای ئاماژە پێکردنە کە ھەڤاڵان (مستەفا عەزیزپوور،ئیدریس کەریمی و ڕێبوار ئەحمەدزادە) وەک نوێنەری (پارتی ئازادیی کوردستان) لە کۆبونەوەی ئاماژە پێکراودا ئامادە بوون.
پارتی ئازادیی کوردستان
کۆمیتەی رێکخستنی نۆروێژ
25ی به‌فرانباڕی 2719ی کوردی
15ی ژانویه‌ی2020ی زایینی
Kurdistan Freedom Party
NO. Committee
TEL:004796710946
pak.no_hevkari@yahoo.com
www.pak-eu.com
https://www.facebook.com/pakeucom/?ref=settings

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *