کۆبونەوەی مانگانەی کۆمیتەی هاوکاریی حیزب و ڕێکخراوە سیاسیە کوردستانیەکان لە وڵاتی نۆروێژ بەڕێوەچوو!

کاتژمێر ٧ی ئێوارەی ئەمڕۆ19ی گەلاوێژی ساڵی 2721ی کوردی ھاوکات لەگەڵ 10.08.2021 زایینی و بە شێوەی ئۆنلاین (کۆمیتەی هاوکاریی حیزب و ڕێکخراوە سیاسییە کوردستانییەکان لە وڵاتی نۆروێژ) کۆبوونەوەی ئاسایی خۆی گرێ دا.

کۆبوونەوەکە بە ساتێك وەستان و بێ دەنگیی بۆ ڕێزگرتن لە گیانی پاکی شەهیدانی کورد و کوردستان دەستی پێکرد، پاشان باس لە ھەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی نەرویج کرا کە بڕیارە 13⁄ 09⁄ 2021 بەڕێوە بچێت، بۆ ئەوەی پاڵپشتی کاندیدە کوردەکان بکرێت کە لە ڕێگای حیزبە نۆروێژیەکانەوە خۆیان بۆ پەرلەمانی ئەم وڵاتە پاڵاوتوە. دواتر هەریەك لە لایەنەکانی پارچەکانی کوردستان دوایین ڕووداو و پێشهاتەکانی پارچەکانی کوردستان و ناوچەکەیان بەوردی خستە بەر باس و گفتوگۆو ھەر نوێنەرێک ڕاو بۆچونی خۆی لەوبارەوە پێشکەش کرد. دوای نزیکەی کاتژمێرێک باس و بیر و ڕاگۆڕینەوە، کۆبونەوەکە کۆتایی پێھات. شایانی باسە کە لایەنەکانی ئەندام لە کومیتەی هاوکاریی حیزب و ڕێکخراوە سیاسیە کوردستانیەکان لە وڵاتی نــــۆروێژ پێکھاتوون لە: 1- پارتی ئازادیی کوردستان 2-حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران 3-پارتی دیموکراتی کوردستان 4- پارتیا دیموکراتا کوردستانا باکوور 5- یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان 6-حیزبی دێموکراتی کوردستان 7- ڕێکخراوی خەباتی شۆڕشگێڕی کوردستان 8- پارتی ئازادیی کوردستان – باکوور 9- پارتی سەربەستیی کوردستان

ئۆسلۆ⁄ نۆروێژ 10.08.2021

Share Button

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *