کۆبونەوەی نێوان (پاک) لەگەڵ (پدک باکوور) و (پاک/باکوور) لە نـــــۆروێژ!

بە مەبەستی دیدار و تاوتوێ کردنی ڕەوشی کوردستان بە گشتی و باکوور و ڕۆژھەڵاتی کوردستان بە تایبەتی، سێ لایەنی ڕۆژھەڵات و باکووری کوردستان لە وڵاتی نۆروێژ کۆبونەوە.
ڕۆژی سێشەممە ٧ی خاکەلێوەی ساڵی ٢٧١٨ی کوردی ھاوکات لەگەڵ ٢٧ی مارسی ساڵی ٢٠١٨ی زایینی، لەسەر بانگھێشتی کۆمیتەی ڕێکخستنی (پاک) لە نۆروێژ، ھەریەک لە (پارتی #ئازادیی کوردستان، پارتی دێموکراتی کوردستان باکوور و پارتی ئازادیی کوردستان/باکوور) لە شاری ئـــــۆسلۆ،ی پێتەختی وڵاتی نــــــــۆروێژ کۆبونەوە.

دوای بەخێرھاتن وتن بە وەڤدی میوان لە لایەن ھەڤاڵ (ئەفشار ئەقدەسی) بەرپرسی نوێنەرایەتی ئوروپای پارتی ئازادیی کوردستان، بەڕێزیان باسیان لە گرینگی پێوەندی پتەوی لایەنە کوردستانیەکان کرد و ئاماژەی بەوەدا کە گۆڕانکاری گەورە لە ناوچەکەدا لە ئارا دایە و لە ھەموو کات زیاتر پێویستە کە ھێز و لایەنەکانی ھەر چوار پارچەی کوردستان لێک نزیک ببنەوە و لە ئەگەری ھەر ڕووداوێکدا ھاوکار و یاریدەری یەکتر بن.

دواتر ھەر یەک لە بەڕێزان ھەڤاڵ (ڕوودی) و ھەڤاڵ (قادر) نوێنەرانی (پدک باکوور) و (پاک باکوور) بە نۆبەی خۆیان باسیان لەو شکست و نەھامەتیانەی بەسەر گەلی کورد بە گشتی و باشوور و ڕۆژئاوای کوردستان بە تایبەتی لە یەک ساڵی ڕابردوودا ھاتوون کرد و پێیان وابو کە دەبێ بە ھێند وەربگیرێن و بکرێن بە ئەزموون بۆ سەرکەوتنی خەبات و بەرخۆدانی گەلەکەمان.

لە کۆتاییدا ھەر سێ لایەن ھیوایان خواست کە پێوەندیەکان بە تایبەتی لەسەر ئاستی ئوروپا بەردەوام بن و بۆ ناساندنی زیاتری دۆزی ڕەوای گەلەکەمان بە وڵاتانی ڕۆژئاوایی، ھاوکاری چڕ و پڕ لە نێوانیاندا لە گەشەسەندن دابێت.
دوای تەواوبوونی کۆبونەوەکە وەڤدی میوان بە ڕێزەوە لە لایەن وەڤدی خانەخوێوە بەڕێ کران,

.پارتی ئازادیی کوردستان
کۆمیتەی رێکخستنی نۆروێز
12 ی خاکەلێوەی 2718
1ی ئاپریلی2018
Kurdistan Freedom Party
NO. Committee
TEL:004796710976
pak.no_hevkari@yahoo.com
www.pak-eu.com

https://www.facebook.com/pakeucom/?ref=settings

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

دەتوانی ئەو تاگ و خەسڵەتانە HTML بەکاربێنیت: <a href="" title=""> <abbr title=""> <acronym title=""> <b> <blockquote cite=""> <cite> <code> <del datetime=""> <em> <i> <q cite=""> <strike> <strong>