کۆبونەوەی کۆمیتەکانی (پــــــاک) و (کۆمەڵەی شۆڕشگێڕ) لە وڵاتی نــــــۆروێژ!

ڕۆژی سێشەممە 7ی خاکەلێوەی ساڵی2718ی کوردی ھاوکات لەگەڵ27ی مارس،ی ساڵی2018ی زایینی، لەسەر بانگھێشتی فەرمی کۆمیتەی ڕێکخستنی نۆروێژی پارتی ئازادیی کوردستان، وەفدێکی (کۆمیتەی نۆروێژی کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران) بە سەرپەرشتی بەڕێز (مەنسوور سۆفی) بەرپرسی کۆمیتەی کۆمەڵە و بە ھاوڕێیەتی ڕێزدار (ئـــــاســـــۆ قادری) لە شاری (ئـــــۆسلۆ)ی پێتەختی وڵاتی نۆروێژ سەردانی کۆمیتەی ڕێکخستنی (پاک)یان کرد

و لە لایەن ئەندامانی کۆمیتەی نۆروێژی (پاک) بە سەرپەرستی  هەڤاڵ (ڕێبوار ئەحمەدزادە) و ئامادەبوونی هەڤاڵ ئەفشار ئەقدەسی ئه‌ندامی کۆمیته‌ی ناوه‌ندی و به‌رپرسی نوێنه‌رایه‌تی ئوروپای PAK ، پێشوازییان لێکرا.
لە میانەی کۆبونەوەکەدا چەندین پرسی پێوەندیدار بە ڕۆژھەڵاتی کوردستان و گرینگی ھاوکاری و ھاریکاریی و کاری ھاوبەش و لێکنزیکبوونەوەی لایەنەکانی کوردستان بە گشتی و ڕۆژھەڵات بە تایبەتی جەختی لەسەر کرایەوە.
دوای زیاتر لە کاتژمێر و نیوێک بیروڕا گۆڕینەوە کۆبونەوەکە بە سەرکەوتویی کۆتایی پێھات و ھەر دولا لەسەر بەردەوامی دیدار و ھاوکاری و کاری ھاوبەش پێداگرییان کرد.
لە کۆتاییدا و دوای تەواوبونی دیدارەکە وەڤدی میوان بە ڕێزەوە لە لایەن کۆمیتەی ڕێکخستنی نۆروێژی پارتی ئازدیی کوردستان،ەوە بەڕێ کران.

پارتی ئازادیی کوردستان
کۆمیتەی رێکخستنی نۆروێز
11 ی خاکەلێوەی 2718
31ی مارسی 2018
Kurdistan Freedom Party
NO. Committee
TEL:004796710976
pak.no_hevkari@yahoo.com
www.pak-eu.com

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

دەتوانی ئەو تاگ و خەسڵەتانە HTML بەکاربێنیت: <a href="" title=""> <abbr title=""> <acronym title=""> <b> <blockquote cite=""> <cite> <code> <del datetime=""> <em> <i> <q cite=""> <strike> <strong>