کۆبونەوەی کۆمیتەی هاوکاریی هێزە سیاسییە کوردستانییەکان لە وڵاتی ئاڵمان

روژی یەکشەممە 28ی ڕەزبەری ساڵی 2719ی کوردی 20ی ئۆكتۆبری 2019ی زایینی، کۆبونەوەی ئاسایی کۆمیتەی ھاوکاری حیزب و ڕێکخراوە سیاسیە کوردستانیەکان لە شاری کولنی ولاتی ئالمانیا بەڕێوەچوو.
کۆبونەوەکە بە خوولەکێک وەستان بۆ ڕێزگرتن لە گیانی پاکی سەرجەم شەھیدانی ڕێگای ڕزگای کوردستان دەستی پێکرد.

دواتر بە شێوەیەکی گشتی باس لە دۆخی سیاسیی و داگیرکاریانەی تــــورکیا بۆ ڕۆژئاوای کوردستان بە تایبەتی کرد. لە نێو ئاخنی کۆبونەوەکەدا سەرەڕای ھەڵسەنگاندنی کار و چالاکیەکانی هاوکاریی هێزە سیاسییە کوردستانییەکان بو داهاتو کرد.
شایانی باسە لە لایان پارتی ئازادیی کوردستان PAKهاوڕیی بیژەن زیبایی بەرپرسی کومیتەی ریکخستنی ئاڵمانیا بەشداریی کۆبوونەوەکە کرد.
پارتی ئازادیی کوردستان
کۆمیتەی ڕێکخستنی ئاڵمان
30ی ڕەزبەری ساڵی 2719ی کوردی
22ی ئۆكتۆبری 2019ی زایینی
Parti Azadi Kurdistan
COMMITTEE deutschland
pak_deutschland@yahoo.de
TEL:004922116825149
Mobil: 00491638340509
www.pak-eu.com

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *