کۆبونەوەی کۆمیتەی هاوکاریی هێزە سیاسییە کوردستانییەکان لە وڵاتی نـــــــۆروێژ!

کاتژمێر 5ی دوانیوەڕۆی ڕۆژی سێشەممە 15ی ڕێبەندانی ساڵی 2719ی کوردی هاوکات لەگەڵ 4ی فێبرواری ساڵی2020ی زایینی، بە بەشداری زۆرینەی ئەندامان، (کۆمیتەی هاوکاریی حیزب و ڕێکخراوە سیاسیە کوردستانییەکان لە وڵاتی نـــــۆروێژ)، کۆبونەوەی ئاسایی مانگانەی خۆی لە (ئــــۆسلۆ)ی پێتەختی ئەو وڵاتە بەڕێوەبرد.

کوبونەوەکە بۆ چەندین تەوەری جۆراوجۆری وەک پلان وبەرنامەدانان و خۆ ئامادەکردن بۆ بیرهێنانی کارەساتی کیمیابارانی هەڵەبجەو بەرزڕاگرتنی یادی شەهیدان،باسکردن لە بە ئەندام وەرگرتن یان نەگرتنی ھەندێک ھێز و لایەنی تازە و وەرگرتنی ئابونەی ساڵانەی ئەندامانی هاوکاری،تەرخانکرابو کە بە چڕو پڕی لە لایەن ئامادەبووانەوە قسەو باسیان لەسەر کراو دوای پەسند کردنیان،بڕیاریان لەسەر درا.
ھێژای ئاماژە پێکردنە کە ھەڤاڵان ئیدریس کەریمی، مستەفا عەزیزپوور و ڕێبوار ئەحمەدزادە بە نوێنەرایەتی کۆمیتەی ڕێکخستنی پارتی ئازادیی کوردستان لە وڵاتی نۆروێژ، لە کۆبونەوەکەدا بەشدار بون
سه‌رچاوه‌ی هه‌واڵ:
پارتی ئازادیی کوردستان
کومیته‌ی ڕێکخستنی نۆروێژ
16ی ڕێبەندانی ساڵی 2719ی کوردی
5ی فێبرواری ساڵی2020ی زایینی
Kurdistan Freedom Party
NO. Committee
TEL:004796710946
pak.no_hevkari@yahoo.com
www.pak-eu.com
https://www.facebook.com/pakeucom/?ref=settings

Share Button

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *