کۆبونەوەی کۆمیتەی ھاوکاری ھێزە سیاسیە کوردستانیەکان لە وڵاتی نۆروێژ بەڕێوەچوو!

ڕۆژی سێشەممە ٢١ی خاکەلێوەی ساڵی ٢٧١٨ی کوردی ھاوکات لەگەڵ ١٠ی ئاپریل،ی ٢٠١٨ی زایینی، کۆمیتەی ھاوکاری حیزب و ڕێکخراوە سیاسیە کوردستانیەکان لە وڵاتی نۆروێژ بەڕێوەچوو.
کۆبونەوەکە بە خوولەکێک وەستان بۆ ڕێزگرتن لە گیانی پاکی سەرجەم شەھیدانی ڕێگای ڕزگای کوردستان دەستی پێکرد.

دواتر دەرەنجامی کۆبونەوەی مانگی ڕابردوی (کۆمیتەی ھاوکاری) ھەڵسەنگاندنی بۆکرا و پێداچونەوە بەسەر سەرجەم بەشەکاندا کرا وخاڵە ئەرێنی و نەرێنیەکانی دەستنیشان کران.
لە بەشی دووەم و کۆتایی کۆبونەوەکەدا باس لە ھەندێک کار و چالاکی داھاتو کرا و بڕیار درا کە (کۆمیتەی ھاوکاری) بە بۆنەی (نەورۆز) فستیڤاڵێک،ی گەورە و شیاو بەڕێوە ببات و لەو پێوەندیەشدا چەند بڕیار پەسند کران.
ھێژای ئاماژە پێکردنە کە (کۆمیتەی ھاوکاری حیزب و ڕێکخراوە سیاسیە کوردستانیەکان لە وڵاتی نۆروێژ) لە ٨ھەشت لایەنی ھەر چوارپارچەی کوردستان پێکھاتوەو و (پارتی ئازادیی کوردستان)یش یەکێک لە لایەنە فەرمیەکانە و بۆ کۆبونەوەی ئەمجارەش ھەریەک لە ھاوڕێیان (ڕێبوار ئەحمەدزادە) بەرپرس و (ئیدریس کەریمی) و (سۆزان ئەحمەدی) ئەندامانی کۆمیتەی ڕێکخستنی نۆروێژی پارتی ئازادیی کوردستان بەشدار بوون.
پارتی ئازادیی کوردستان
کۆمیتەی رێکخستنی نۆروێز
24ی مانگی خاکەلێوەی2718ی کوردی
13ی ئاپریلی ساڵی2018ی زایینی
Kurdistan Freedom Party
NO. Committee
TEL:004796710976
pak.no_hevkari@yahoo.com
www.pak-eu.com

https://www.facebook.com/pakeucom/?ref=settings

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

دەتوانی ئەو تاگ و خەسڵەتانە HTML بەکاربێنیت: <a href="" title=""> <abbr title=""> <acronym title=""> <b> <blockquote cite=""> <cite> <code> <del datetime=""> <em> <i> <q cite=""> <strike> <strong>