کۆبونەوەی کۆمیتەی ھاوکاری ھێزە سیاسیە کوردستانیەکان لە وڵاتی نۆروێژ بەڕێوەچوو!

ڕۆژی دوشەممە 12ی خاکەلێوەی ساڵی 2719ی کوردی ھاوکات لەگەڵ1ی ئاپریل،ی2019ی زایینی، کۆبونەوەی ئاسایی کۆمیتەی ھاوکاری حیزب و ڕێکخراوە سیاسیە کوردستانیەکان لە وڵاتی نۆروێژ بەڕێوەچوو.

کۆبونەوەکە بە خوولەکێک وەستان بۆ ڕێزگرتن لە گیانی پاکی سەرجەم شەھیدانی ڕێگای ڕزگای کوردستان دەستی پێکرد.
دواتر بە شێوەیەکی گشتی باس لە دۆخی سیاسیی ھەموو بەشەکانی کوردستان کرا و لە لایەن ئامادەبووانەوە شڕۆڤە و لێکدانەوەی تایبەتی بۆ کرا.
لە بەشی کۆتایی کۆبونەوەکەدا باس لە خۆ ئامادەکردن بۆ چەند کارو چالاکی کۆمیتەکە لە داھاتودا کرا و لەو پێوەندیەشدا چەند بڕیارێک پەسن کران.
ھێژای ئاماژە پێکردنە کە (کۆمیتەی ھاوکاری حیزب و ڕێکخراوە سیاسیە کوردستانیەکان لە وڵاتی نۆروێژ) لە8ھەشت لایەنی ھەر چوارپارچەی کوردستان پێکھاتوەو و (پارتی ئازادیی کوردستان)یش یەکێک لە لایەنە فەرمیەکانی کۆمیتەی ناوبراوە و ھاوڕێ (ڕێبوار ئەحمەدزادە) بەرپرسی کۆمیتەی ڕێکخستنی (PAK) لە نۆروێژ، نوێنەرایەتی (PAK) لە کۆمیتەکەدا دەکات.
سه‌رچاوه‌ی هه‌واڵ:‎کومیته‌ی ڕێکخستنی نۆروێژ
پارتی ئازادیی کوردستانPAK
17 خاکەلێوەی 2719 کوردی
6 ئاپریلی 2019 زاینیی
Kurdistan Freedom Party
NO. Committee
TEL:004796710946
pak.no_hevkari@yahoo.com
www.pak-eu.com
https://www.facebook.com/pakeucom/?ref=settings

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *