کۆبونەوەی کۆمیتەی ھاوکاری ھێزە سیاسیە کوردستانیەکان لە وڵاتی نۆروێژ بەڕێوەچوو!

ڕۆژی سێ شەممە 5ی خەرمانانی ساڵی2719ی کوردی ھاوکات لەگەڵ 27ی ئاگووستی ساڵی 2019ی زایینی، کۆبونەوەی ئاسایی کۆمیتەی ھاوکاری حیزب و ڕێکخراوە سیاسیە کوردستانیەکان لە وڵاتی نۆروێژ بەڕێوەچوو.

کۆبونەوەکە بە خوولەکێک وەستان بۆ ڕێزگرتن لە گیانی پاکی سەرجەم شەھیدانی ڕێگای ڕزگای کوردستان دەستی پێکرد.
دواتر بە شێوەیەکی گشتی باس لە دۆخی سیاسیی ھەموو بەشەکانی کوردستان کرا و لە لایەن ئامادەبووانەوە شڕۆڤە و لێکدانەوەی تایبەتی بۆ کرا.

لە بەشی کۆتایی کۆبونەوەکەدا باس لە خۆ ئامادەکردن بۆ چەند کارو چالاکی کۆمیتەکە لە داھاتودا کرا و لەو پێوەندیەشدا چەند بڕیارێک پەسند کران.

ھێژای ئاماژە پێکردنە کە (کۆمیتەی ھاوکاری حیزب و ڕێکخراوە سیاسیە کوردستانیەکان لە وڵاتی نۆروێژ) لە ٨ھەشت لایەنی ھەر چوارپارچەی کوردستان پێکھاتوەو و (پارتی ئازادیی کوردستان)یش یەکێک لە لایەنە فەرمیەکانی کۆمیتەی ناوبراوە و ھاوڕێ (ڕێبوار ئەحمەدزادە) بەرپرسی کۆمیتەی ڕێکخستنی (پــــاک) لە نۆروێژ، نوێنەرایەتی (پاک) لە کۆمیتەکەدا دەکات.
کومیته‌ی ڕێکخستنی نۆروێژ
پارتی ئازادیی کوردستانPAK
6ی خەرمانانی 2719ی کوردی
28ی ئاگۆستی2019زایینی
Kurdistan Freedom Party
NO. Committee
TEL:004796710946
pak.no_hevkari@yahoo.com
www.pak-eu.com
https://www.facebook.com/pakeucom/?ref=settings

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *