کۆبوونەوەی ئاسایی ئەندامانی کومیتەی ڕێکخستنی پارتی ئازادیی کوردستانPAK لە وڵاتی هۆڵەندا بە ناوی پێشمەرگەی دیل هوشمەند عەلیپور بەڕێوە چوو!

 

ڕۆژی شەممە کاتژمێر 13:00 ڕێکەوتی 12ی ڕێبه‌ندانی 2719ی کوردی 1ی فەوریەی2020ی زایینیکۆبوونەوەی کومیتەی ڕێکخستنی هۆڵەندای پارتی ئازادیی کوردستان به مێوانداریی هه‌ڤاڵا ئازاد میلادی بەرپرسی ناوچەی ڕۆتردام و دەوروبەری و بە بەشداریی هەڤاڵا ئەفشار ئەقدەسی ئەندامی کۆمیتەی ناوەندیی و بەر پرسی نوێنەرایەتی ئوروپایی PAK، ،خاتوون چیمەن نەقشبەندی بەرپرسی کومیتەی ڕێکخستنی هۆڵەندای پارتی ئازادیی کوردستان و ئەندامانی پاک لە وڵاتی هۆڵەندا لە شاری ڕۆتردامی وڵاتی هۆڵەندا بەڕێوە چوو،سەرەتای کۆبوونەوەکە بە لێدانی مارشی ئەی ڕەقیب و بە ڕچاو کردنی خولەکێک بێدەنگی بۆ ڕێزگرتن لە گیانی پاکی شەهیدانی ڕێگای سەربەخۆیی و ڕزگاریی کوردستان دەستی پێکرد،

پاشان لە لایەن خاتوون چیمەن نەقشبەندی سپاسی ئەندامانی ئەو پارتە لە هۆڵەندا کرا بۆ بەشدار بوونیان و پرسە و سەروخۆشیی پاک و هەموو ئەندامانی ئاراستەی هەڤاڵا موحسین وەیس موردای ئەندامی کومیتەی هۆڵەندای ئەو پارتە کرا بە هۆی کۆچی دوایی باوکی بەڕێزیان،پاشان لە لایەن خاتوون چیمەن نەقشبەندی کورتەیەک لە کار و چالاکیەکانی پاک لە ساڵی ڕابردوو بۆ ئەندامانی ئەو پارتە باس کرا و خرایە ڕوو و بەڕێزیان سپاسی خۆیی دەربڕێ بۆ ئامادەبوونی ئەندامان لە ئەو کار و چالاکیانەی کە ساڵی ڕابردوو لەو وڵاتە بەڕێوەچووە و هیوای خواست کە ئەمساڵ و ساڵانی داهاتووش ئەو هەڤاڵانە وەک هەمیشە بەشدار بن لە هەموو جۆرە چالاکیەک و وەفادار بن بە ڕێبازی پیرۆزی پارتی ئازادیی کوردستان کە خەبات بۆ ڕزگار بوونی گەڵی کورد و بە دەوڵەت بوون و سەبەخۆیی کوردستانە.پاشان هەڤاڵا ئەفشار ئەقدەسی سپاسی خۆی و سەرکردایەتی سیاسیی ئەو پارتەی پێشکەش بە ئەندامانی پاک لە هۆڵەندا کرد بە هۆی ئەو کار و چالاکیانە کە بەڕێوەی دەبەن و ئەو خەباتەی کە لە دەرەوەی وڵات بەڕێوە دەبرێ بۆ ناساندنی دۆزی ڕەوای گەلی زوڵم لێکراوی کورد بە خەڵکی ئوروپا و دوڵەتە ئوروپاییەکان ،لە دوای قسەکانی هەڤاڵا ئەفشار ئەقدەسی ئەندامانی پاک لە هۆڵەندا ڕەخنە و پێشنیارەکانی خۆیان بۆ باشتر بەڕێوە بردنی چالاکیەکانی ئەو حیزبە لە هۆڵەندا خستە ڕوو و باسی لەسەر کرا و ئامادەبوان تێبینیەکانی خۆیان لە سەر کێشە پەیوەندیدارەکان بە کورد بە گشتی و ڕۆژهەڵاتی کوردستان بە تایبەتی خستە ڕوو ،لەو کۆبوونەوەیەدا باسێکی تێر و تەسەل لە سەر وەزعی پێشمەرگە بە دیل گیراوەکانی پارتی ئازادیی کوردستان PAKواتە هوشمەند عەلیپوور و محەمەد وەستا قادر کە حوکمی لە سێدارەدان و پێنج ساڵ زیندیان بۆ دەر کراوە کرا و باس لە چۆنیەتیی بەڕێوەبردنی چەند چالاکیەک کرا بۆ بە هانا چوونی ئەو دوو لاوەی کورد کە لە بەندیخانەکانی کۆماری ئیسلامی،کۆبوونەوەکە دوای چوار کاتژمێر کۆتایی پێ هات
پارتی ئازادیی کوردستان
کومیتەی ڕێکخستنی هۆڵه‌ند

12ی ڕێبه‌ندانی 2719ی کوردی

1ی فەوریەی2020ی زایینی

Kurdistan Freedom Party
Holland Committee
nl_pak@yahoo.com
nl.pak1@gmail.com
Mobil:0031620074245

www.pak-eu.com
https://www.facebook.com/pakeucom/

Share Button

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *