کۆبوونەوەی ئەندامانی کومیتەی ڕێکخستنی PAK لە هولەند بەڕێوەچوو

سەعات 14:00رۆژی شەممە 25ی مانگی خاکەلێوەی2718ی کوردی 14ی ئاپریلی ساڵی2018ی زایینی
لە شاری ئامستردام وڵاتی هولەند، کۆبوونەوەی بەشێک لە ئەندامانی پارتی ئازادیی کوردستان بە ئامادەبوونی ئه‌فشار ئه‌قده‌سی ئه‌ندامی کۆمیته‌ی ناوه‌ندی و به‌رپرسی نوێنه‌رایه‌تی ئوروپای PAK بەڕێوەچوو.

کۆبوونەوەکە بە ساتێک بێدەنگی بۆ بەرزڕارگرتنی یادی شەهیدی سەرکردە کاک سەعید یەزدانپەنا و سەرجەم شەهیدانی کورد و کوردستان و گیانبەختکردووانی کارەساتی تاوانەکانی ئەنفال به لێدانی سروودی ئەی رەقیب دەستیپێکرد.
پاشان هەڤاڵا حەمید محەمەدی بەرپرسی کۆمیتەی PAK له ئامستردام و دەرووبەری بەخێرهێنانی هەڤاڵان کرد.
پاشان خاتوو چیمەن نەقشبەندی بەرپرسی کۆمیتەی رێکخستنی هولەند، وێڕای سوپاس هەڤاڵا حەمید محەمەدی بەرپرسی کۆمیتەی PAK له ئامستردام و دەرووبەری و بەخێرهێنانی هەڤاڵانی کرد و تەوەرەکانی کۆبوونەوەکەی خستەڕوو.
دوواتر هەڤاڵ ئەفشار ئەقدەسی بەرپرسی نوێنەرایەی ئورووپای PAK، بۆ باشتر بەڕێوەبردنی کارووبارەکانی کۆمیتەکانی ئورووپا بەگشتی و کۆمیتەی هولەند بەتایبەتی، چەند پێشنیارێکی ئاڕاستەی هەڤاڵانی بەشدار لە کۆبوونەوەکە کرد.
لەدرێژەی کۆبوونەوەکەدا باسێکی چڕ لەسەر خاڵە پێشنیارکراوەکان کرا و هەڤاڵانی بەشدار ڕا و رەخنەی خۆیان خستەڕوو.
بەشێکی دیکەی کۆبوونەوەکە تەرخان کرابو بۆ باسکردن لەسەر شێواز و چۆنیەتی کارکردن لە داھاتودا و چەندین بڕیار لەو پێوەندیەدا پەسند کران.
پاش چه ند کاتژمیریککۆبوونەوەکه به سه رکوتویی کوتاهی پی هات,
پارتی ئازادیی کوردستان
کومیتەی ڕێکخستنی هۆڵه‌ند
26ی مانگی خاکەلێوەی2718ی کوردی
15ی ئاپریلی ساڵی2018ی زایینی
Kurdistan Freedom Party
Holland Committee
nl_pak@yahoo.com
nl.pak1@gmail.com
Mobil:0031620074245

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

دەتوانی ئەو تاگ و خەسڵەتانە HTML بەکاربێنیت: <a href="" title=""> <abbr title=""> <acronym title=""> <b> <blockquote cite=""> <cite> <code> <del datetime=""> <em> <i> <q cite=""> <strike> <strong>