کۆبوونەوەی به شیک له ئەندامانی کۆمیتەی PAK لە وڵاتی سوێدی

لە روژی یه ک شه ممه ڕێکەوتی10 ڕه‌شه‌مه‌ی 2719 ی کوردی به رانبه ر به 1ی مارسی 2020 ی زایینی کۆبوونەوەیەک لە لایەن کومیتەی رێکخستنی سوێدی پارتی ئازادیی کوردستان PAKڕێکخرا و به شیک لە ئەندامانی پارتی ئازادیی کوردستان لە سوێد بەشداری کۆبوونەوەکە بوون.

کۆبوونەوەکە بە ساتێک بێدەنگی بۆ بەرزڕارگرتنی یادی شەهیدی سەرکردە کاک سەعید یەزدانپەنا و سەرجەم شەهیدانی کورد و کوردستان و لێدانی سروودی نەتەوەیی ئەی رەقیب دەستی پێکرد.
پاشان له لایان هەڤاڵ ئەفشار ئەقدەسی ئەندامی کۆمیتەی ناوەندیی و بەر پرسی نوێنەرایەتی ئوروپایی PAK،، لە ڕێگای سکایپەوە بەخێرهاتنی ئامادەبووانی کرد و ویڕای ڕا و سەرنجی خۆی و پارتی ئازادیی کوردستان لەسەر بابەتەکەپێشکەش بە ئەندامانی پاک لە سوێد کرد بە هۆی ئەو کار و چالاکیانە کە بەڕێوەی دەبەن و ئەو خەباتەی کە لە دەرەوەی وڵات بەڕێوە دەبرێ بۆ ناساندنی دۆزی ڕەوای گەلی زوڵم لێکراوی کورد بە خەڵکی ئوروپا و دوڵەتە ئوروپاییەکان ،و داوای لە ئامادەبوان کرد کە بەرپرسێکی نوێ بۆ کومیتەی ستۆکهۆڵم هەڵبژێرن و بەڕێزیان سپاسی خۆیی دەربڕێ بۆهەڤاڵانی کومیتەی پێشتر لە ئەو کار و چالاکیانەی کە ساڵانی ڕابردوو لەو وڵاتە بەڕێوەچووە و هیوای خواست کە ئەمساڵ و ساڵانی داهاتووش ئەو هەڤاڵانە وەک هەمیشە بەشدار بن لە هەموو جۆرە چالاکیەک و وەفادار بن بە ڕێبازی پیرۆزی پارتی ئازادیی کوردستان کە خەبات بۆ ڕزگار بوونی گەلی کورد و بە دەوڵەت بوون و سەبەخۆیی کوردستانە.
پاشان لە جەوێکی هێمن و دۆستانەدا و بە تێکڕای دەنگ ئامادەبوان کاک مەجید گەوهەری – یان وەکوو بەرپرسی نوێی کومیتەی ستۆکهۆڵم و دوروبه ری هەڵبژارد و کۆبوونەوەکە بەردەوام بوو.
لە دوای ئەوە کاک کامران قازی ڕاپۆرتێکی گشتی لەسەر دۆخی هەنووکەیی پارتی ئازادیی کوردستان لە سوێد پێشکەشی ئامادەبوان کرد و پاش گۆڕینەوەی ڕا و سەرنجی ئامادەبووان بڕیار درا کە لە کۆبوونەوەی داهاتوو کە لە مانگی یونی واتە سێ مانگی دیکەدا دەگیرێت هەر کام لە ئامادەبوان بە ئەرکی پێسپێردراوی خۆیان هەڵسن.
پارتی ئازادیی کوردستان
کۆمیتەی رێکخستنی سوئێد
12 ڕه‌شه‌مه‌ی 2719 ی کوردی
3ی مارسی 2020 ی زایینی
Kurdistan Freedom Party
Sweden Committee
Mobil:0046736373799
pak.sweden@yahoo.se

Share Button

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *