کۆمیتەی هاوکاریی حیزب و ڕێکخراوە سیاسییە کوردستانییەکان لە وڵاتی نۆروێژ کۆبونەوەی ئاسایی مانگانەی خۆی بەڕێوە برد!

کۆبونەوەکە لە کاتژمێر شەشی ئێوارەی ڕۆژی دووشەمە16ی خاکەلێوەی ساڵی 2721ی کوردیی ھاوکات لەگەڵ 5ی 4ی ساڵی 2021ی زایینی، بە شێوەی ئۆنلاین بەڕێوەچوو.
‎سەرەتای کۆبونەوەکە بە ساتێک وەستان بۆ ڕێزگرتن لەگیانی شەھیدان و گیان بەختکردوانی ڕێگای ئازادی و سەربەخۆیی کوردستان دەستی پێکرد.

پاشان باس لە ڕەوشی سیاسی و کۆمەڵایەتی پارچەکانی وڵات کرا، سەرەتا باس لە ڕەوشی ئاڵۆزی ئێران و ڕۆژھەڵاتی کوردستان کرا.
‎پاشان باس لە بارودۆخی تورکیاو باکوری کوردستان کرا و ھەوڵەکانی دەوڵەتی تورکیا بۆ قەدەغەکردنی پارتەکوردیەکان و بەرتەسکردنەوەی ئازادییەکان باسی لێوەکرا.
‎ دواتر باسێک لە بارودۆخی باشوری کورستان کرا و تیشک خرایە سەر گۆڕانکاریە گرنگەکانی ناوچەکەو سەردانی بەڕێز سەرۆکی ھەرێمی کوردستان بۆ فەڕەنسا و ڕێککەوتنی نێوان ھەرێم و حکومەتی عێراق.
بە شی کۆتایی کۆبونەوەکە تەرخان کرابو بۆ پرسیار و وڵامی لایەنە بەشداربووەکان.
ھێژای ئاماژە پێکردنە کە کۆمیتەی ھاوکاریی حیزب و ڕێکخراوە سیاسییە کوردستانیەکان لە وڵاتی نۆروێژ پێکھاتوون لە:
‎1-پارتی ئازادیی کوردستان
‎2-حیزبی دیموکراتی کوردستان
‎3-پارتی دیموکراتی کوردستان
‎4- حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران
‎5-پارتیا دیموکراتا کوردستانا باکور
‎6-یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان
‎7-ڕێکخڕاوی خەبات ی شۆڕشگێری کوردستان
‎8-پارتی ئازادیی کوردستان باکور
‎9-پارتی سەربەستیی کوردستان.
سه‌رچاوه‌ی هه‌واڵ:
پارتی ئازادیی کوردستان
کومیته‌ی ڕێکخستنی نۆروێژ
16ی خاكه‌لێوه‌ی ساڵی 2721ی کوردی
5ی ئه‌پریلی ساڵی2021ی زایینی
TEL:004796710946
pak.no_hevkari@yahoo.com
?https://t.me/PAKeurope
www.pak-eu.com?
https://www.instagram.com/pak_europ/?hl=nl
https://www.facebook.com/pakeucom/?ref=bookmarks

Share Button

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *