کۆمیتەی ھاوکاریی ھێزە سیاسیە کوردستانیەکان لە وڵاتی نــــۆروێژ، کۆبونەوەی ئاسایی مانگانەی خۆی بەڕێوە برد!

ئێوارەی ئەمڕۆ دوشەممە ڕێکەوتی23ی بانەمەڕی ساڵی 2719ی کوردی ھاوکات لەگەڵ13ی مانگی مای ساڵی 2019ی زایینی بە بەشداری زۆرینەی ئەندامان، کۆبونەوەی ئاسایی (کۆمیتەی ھاوکاری ھێزە سیاسیە کوردستانیەکان لە وڵاتی نۆروێژ)، لە شاری ئۆسلۆی پێتەختی ئەو وڵاتە بەڕێوەچوو.
کۆبونەوەکە بە خوولەکێک وەستان بۆ ڕێزگرتن لە گیانی پاکی شەھیدانی ڕێگای ڕزگاری کوردستان دەستی پێکرد.

دواتر لە لایەن بەڕێز محەممەد ئەسکەندەر کە وەک نوێنەری کۆمیتەی ھاوکاری سەردانی (کۆمەڵەی قوربانیانی کیمیابارانی ھەڵەبجە)ی کردبو و یارمەتی (ھاوکاریی) پێگەیاندبون، بە کورتی باسی سەردانەکە و پێشوازی لایەنی بەرامبەر و چەند قسە و باسێک لەو پێوەندیەدا کرا.
لە نێو ئاخنی دانیشتنەکەدا چەند بڕیارێک بۆ کار و چالاکی داھاتوی (کۆمیتەی ھاوکاری) دوای شڕۆڤە و ھەڵسەنگاندن پەسند کران.
لە بەشی کۆتایی دانیشتنەکەدا لایەنەکانی ھەرکام لە بەشەکانی کوردستان بە کورتی باسیان لە ڕوودا و پێشھاتەکانی تایبەت بەو بەشانە کرد.
ھێژای ئاماژە پێکردنە کە ھاوڕێیان (ڕێبوار ئەحمەدزادە) بەرپرس و (مستەفا عەزیزپوور) ئەندامی کۆمیتەی ڕێکخستنی پارتی ئازادیی کوردستان لە وڵاتی نــــۆروێژ، وەک نوێنەری (پـــــــاک) ئامادە و بەشداری کۆبونەوەی ئاماژە پێکراو بوون.
شایانی باسە کە کۆمیتەی ھاوکاریی ھێزە سیاسیە کوردستانیەکان لە وڵاتی نۆروێژ پێکھاتوە لەم ھێز و لایەنانەی خوارە:
1-پارتی ئازادیی کوردستان 2-پارتی دیموکراتی کوردستان 3- حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران 4-کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران 5-پارتیا دیموکراتا کوردستانێ باکور 6-پارتی ئازادی کوردستان/باکوور7-ڕێکخراوی خەباتی شۆڕشگێڕی کوردستن 8- یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان.
سه‌رچاوه‌ی هه‌واڵ:‎کومیته‌ی ڕێکخستنی نۆروێژ
پارتی ئازادیی کوردستانPAK
23 گوڵانی 2719 کوردی
13ی مایسی 2019زاینیی
Kurdistan Freedom Party
NO. Committee
TEL:004796710946
pak.no_hevkari@yahoo.com
www.pak-eu.com
https://www.facebook.com/pakeucom/?ref=settings

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *