کۆبونەوەی کۆمیتەی ھاوکاریی ھێزە سیاسیە کوردستانیەکان لە وڵاتی نــــۆروێژبەڕێوەچوو!

ئێوارەی ڕۆژی سێشەممە 21ی جۆزەردانی ساڵی 2719ی کوردی ھاوکات لەگەڵ11ی 6ی ساڵی 2019ی زایینی، کۆبونەوەی ئاسایی مانگانەی (کۆمیتەی ھاوکاریی ھێزە سیاسییە کوردستانیەکان لە وڵاتی نۆروێژ) لە شاری (ئۆسلۆ)ی پێتەختی ئەو وڵاتە بەڕێوەچوو!

کۆبونەوەکە بە خوولەکێک وەستان بۆ ڕێزگرتن لە گیانی پاکی شەھیدانی ڕێگای ڕزگاری کوردستان دەستی پێکرد.

دواتر ھەر یەک لە لایەنەکانی ھەر کام لە بەشەکانی کوردستان بە شێوەی جیاجیا باسیان لە دوایین پێشھاتەکانی تایبەت بەو بەشانە بە گشتی و باشووری کوردستان و ھەڵبژاردنی بەڕێزان (نێچیرڤان بارزانی) و (مەسرور بارزانی) وەک(سەرۆکی ھەرێمی کوردستان) و (سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان) بە تایبەتی کرد.
لە بەشی کۆتایی دانیشتنەکەدا ھەندێک پرسی تایبەت بە (کۆمیتەی ھاوکاری) خرانە بەر باس و لێکۆڵینەوە و بڕیاریان لەسەر درا.
ھێژای ئاماژە پێکردنە کە لە لایەن (کۆمیتەی ڕێکخستنی پارتی ئازادیی کوردستان)وە ھاوڕێیان (ڕێبوار ئەحمەدزادە) بەرپرس و (مستەفا عەزیزپور) و (ئیدریس کەریمی) ئەندامانی کۆمیتەی (PAK) لە نۆروێژ ئامادەی کۆبونەوەی ئاماژە پێکراو بون.
شایانی باسە کە (کۆمیتەی هاوکاری ھێزە سیاسییە کوردستانیەکان لە وڵاتی نۆروێژ) پێکھاتوە لە:
1-پارتی ئازادیی کوردستان 2-پارتی دیموکراتی کوردستان. 3-حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران.
4-کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران5-پارتیا دیموکراتا کوردستانێ باکور . 6-ڕێکخراوی خەباتی شۆڕشگێڕی کوردستان 7پارتی ئازادیی کوردستانی باکور 8-یەکگرتوی ئیسلامی کوردستان.
سه‌رچاوه‌ی هه‌واڵ:
‎کومیته‌ی ڕێکخستنی نۆروێژ
پارتی ئازادیی کوردستانPAK
23 جۆزەردانی 2719 کوردی
13 ی ژووئەنی 2019 زایینی
Kurdistan Freedom Party
NO. Committee
TEL:004796710946
pak.no_hevkari@yahoo.com
www.pak-eu.com
https://www.facebook.com/pakeucom/?ref=settings

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *