کۆمیتەی ھاوکاری سمینارێکی بە بۆنەی ڕۆژی ئاڵا لە وڵاتی نـــۆروێژ بەڕێوەبرد.

ڕۆژی یەکشەممە 25ی سەرماوەزی ساڵی 2718ی کوردی ھاوکات لەگەڵ 16ی دێسەمبەری ساڵی 2018ی زایینی، بە مەبەستی بەرز ڕاگرتنی ڕۆژی ئاڵای پیرۆزی کوردستان(کۆمیتەی ھاوکاری ھێزە سیاسیە کوردستانیەکان لە وڵاتی نۆروێژ) سمینارێکی پێوەندیداری بۆ ڕەوەندی کوردی لەو وڵاتە بەڕێوە برد.
بە خوێندنەوەی سرودی نەتەوەیی ئەی ڕەقیب و خولەکێک وەستان بۆ ڕێز گرتن لە شەھیدانی ڕێگای ڕزگاری کوردستان، سمینارەکە دەستی پێکرد.

دواتر ھەر یەک لە بەڕێزان (عەبدوڵڵا حیجاب، محەممەد ئەسکەندەر و ڕودی ئیلگن) بە شێوەی جیاجیا و لەو پێوەندیەدا بۆ ئامادەبووان ئاخاوتن.
بەشی کۆتایی سمینارەکەش تەرخان کرابو بۆ پرسیاری ئامادەبووان و وڵامی کۆڕگێڕەکان.
ھێژای ئاماژە پێکردنە کە (کۆمیتەی ھاوکاری ھێزە سیاسیە کوردستانیەکان لە وڵاتی نۆروێژ) لە 9 ھێز و لایەنی سیاسی ھەر چوار پارچەی کوردستان پێکھاتوە و (پارتی ئازادیی کوردستان)یش ئەندامی فەرمی کۆمیتەی ناوبراوەو بۆ سمیناری ئاماژە پێکراویش شاندێکی کۆمیتەی ڕێکخستنی پاک لە وڵاتی نۆروێژ بە سەرپەرشتی ھاوڕێ ڕێبوار ئەحمەدزادە و ھاوڕێیەتی کاک ئیدریس کەریمی و خاتو سۆزان ئەحمەدی، چالاکانە بەشدار بوون.
پارتی ئازادیی کوردستان
کۆمیتەی ڕێکخستنی نۆروێژ
28ی سه‌رماوه‌زی 2718
19ی دیسامبری 2018
Kurdistan Freedom Party
NO. Committee
TEL:004796710976
pak.no_hevkari@yahoo.com
www.pak-eu.com
https://twitter.com/pak_eu
https://www.facebook.com/pakeucom/?ref=settings

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *