کۆنفڕانسی تەشکیلاتی ئەندامانی PAK لە نۆروێز

ڕۆژی سێشەممە7ی خاکەلێوەی ساڵی 2718ی کوردی ھاوکات لەگەڵ 27ی مارس،ی ساڵی2018ی زایینی، بە ئامادەبوونی نوێنەرایەتی ئوروپای پارتی #ئازادیی کوردستان، کۆمیتەی ڕێکخستنی (پـــــــاک) لە نـــــۆروێژ، لە شاری ئۆسلۆ،ی پێتەختی ئەو وڵاتە کۆنفڕانسی تەشکیلاتی خۆی بەڕێوە برد.

بە خوولەکێک وەستان بۆ ڕێزگرتن لە گیانی پاکی شەھیدانی ڕێگای ڕزگاری کوردستان کۆنفڕانسەکە دەستی پێکرد.
دواتر لە لایەن هەڤاڵ ئەفشار ئەقدەسی ئه‌ندامی کۆمیته‌ی ناوه‌ندی و به‌رپرسی نوێنه‌رایه‌تی ئوروپای PAK کۆنفڕانسەکە کرایەوەو دوای بەخێرھێنانی ئامادەبووان، زۆر بە کورتی پڕژایە سەر گرینگی و پێویستی کار و چالاکیی ئەندامانی (پاک) لە ئوروپا و داوای کرد کە بە پێی توانا ھەوڵبدرێت کاروچالاکی نەتەوەیی ڕێکبخرێت و چالاکانە شان بەشانی کوردستانیان لە ھەر چالاکیەک کە لە بەرژەوەندیی نەتەوەیی کورد بێت بەشداریی تێدا بکرێت.
لە میانەی کۆنفڕانسەکەدا کاروچالاکیەکانی ڕابردوی کۆمیتەی ڕێکخستنی نۆروێژ خرانە بەر تیشکی ڕەخنە و تێبینی ئامادەبووان و باس لە خاڵە ئەرێنی و نەرێنیەکان کرا کە بە دڵێکی فرانەوە لە لایەن ھاوڕێ ڕێبوار ئەحمەدزادە بەرپرسی کۆمیتەی ڕێکخستنی (پاک) لە نۆروێژ بە ھێند وەرگیران و بەڵێنی درا کە بۆ باشتر بەڕێوەچونی ئەرکەکان بکرێن بە ئەزموون و کەڵکیان لێوەربگیردرێت.
بەشێکی دیکەی کۆنفڕانسەکە تەرخان کرابو بۆ باسکردن لەسەر شێواز و چۆنیەتی کارکردن لە داھاتودا و چەندین بڕیار لەو پێوەندیەدا پەسند کران.

شایانی باسه‌ بەشێک له ئەندامانی کۆمیتەی رێکخستنی PAK لە نۆروێز لە رێی سۆشیال مێدیاوە بەشداریی لە کۆنفڕانسی تەشکیلاتی کەدا کرد.

بەشی کۆتایی کۆنفڕانسەکە تەرخانکرابو بۆ ھەڵبژاردنی کۆمیتەی نوێی (پاک) لە نۆروێژ کە دوای بیروڕاگۆڕینەوە و ڕاوێژکردنی ئامادەبووان، نۆ9 کەس وەک ئەندامی کۆمیتەی ڕێکخستنی پارتی ئازادیی کوردستان لە وڵاتی نۆروێژ بەم شێوەی خوارەوە ھەڵبژێردران.
1- ڕێبوار ئەحمەدزادە
2-ھەژار ڕەیحانی
3-کوردستان فیشاڵ
4- ئیدریس کەریمی
5-سوزان ئەحمەدی
6-ھادی ھەورامی
7-ھیوا مەحەممەدی
8-ڕزگار مەحمودی
9-مستەفا عەزیزپور
پارتی ئازادیی کوردستان
کۆمیتەی رێکخستنی نۆروێز
10 ی خاکەلێوەی 2718
30ی مارسی 2018
Kurdistan Freedom Party
NO. Committee
TEL:004796710976
pak.no_hevkari@yahoo.com
www.pak-eu.com

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

دەتوانی ئەو تاگ و خەسڵەتانە HTML بەکاربێنیت: <a href="" title=""> <abbr title=""> <acronym title=""> <b> <blockquote cite=""> <cite> <code> <del datetime=""> <em> <i> <q cite=""> <strike> <strong>