کۆچی دوایی جەعفەری شەجێعی فەیزوڵڵابەگیی

بە داخ و کەسەری زۆرەوە،ئەمڕۆ شەممە 15ی خەرمانانی 2720،جەعفەری شەجێعی فەیزوڵڵابەگیی،کەسایەتیی جوامێری شاری بۆکان و ئامۆزای بەڕێز کاک حسین یەزدانپەنا و برای خاتوو ئەفسەری شەجێعی،ئەندامی کۆمیتەی رێکخستنی ئەندامانی پارتی ئازادیی کوردستان؛ پاش ماوەیەک ململانێ لە گەڵ نەخۆشیی شێرپەنجە، کۆچی دوایی کرد.

جەعفەری شەجێعی سەبارەت بە ملنەدانی بە دوژمنی داگیرکەر و هەڵوێستی بەرانبەر خراپەو دەسدرێژییەکانی داگیرکەرانی بەرفەرمانی تاران لە شاری بۆکان، ببووە کەسایەتییەکی جێی رێز و حورمەت و متمانەی شارەکە.
لە لایان سەرجەم ریزەکانی پارتی ئازادیی کوردستانەوە داخ و کەسەری قووڵمان لە جوانەمەرگبوونی ئەم پیاوە جوامێرە دەردەبڕین و پرسەو سەرەخۆشیی پێشکەشیی بنەماڵە بەڕێزەکەیان دەکەین.
بەهەشتی بەرین بۆکۆچکردوو و سەبر و ئۆقرەش بۆ تازییەبارانی مەرگی،ئارەزوو دەکەین.
پارتی ئازادیی کوردستانPAK
کۆمیتەی راگەیاندن
15ی خەرمانانی 2720ک
5ی سێپتامبری2020ز
Share Button

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *