کۆچی دوایی ھەڤاڵی پێشمەرگە وریا محەمەدیی( شاخەوان)

بە داخ و کەسەری زۆرەوە، ھەواڵی کۆچی دوایی ھەڤاڵی پێشمەرگە وریا محەمەدیی( شاخەوان) رادەگەیەنیین.
ھەڤاڵ وریا محەمەدی ساڵی 1982ی زایینی لە شاری سنەی قارەمان لە دایک ببوو. ساڵی 2018 ھاتبووە ریزی ھێزەکانی پێشمەرگەی پارتی ئازادیی کوردستان. بەداخەوە سەرھەڵدانی نەخۆشییەکی سەخت،
نەیھێشت ئەو جۆرەی خۆی ئاواتەخواز بوو لە بڕینی رێگای ئازادیی و سەربەخۆیی کوردستان، بەردەوام بێ و لە رۆژی 24ی مارسی 2019ەوە ھەتا ئەمڕۆ لە نەخۆشخانەی نانەکەلی ھەولێری پایتەخت لە ژێر چارەسەر و چاودێریی پزیشکییدا بوو.
ئەمڕۆ سەرەنجام پاش 8 مانگ بەربەرەکانێ لەگەڵ مەرگ و سەرەڕای حەولی بێدرێخی پزیشکەکان، کۆچی دوایی کرد. تەرمی وریای جوانەمەرگ بە بەشداریی بنەماڵەکەی و ژمارەیەک لە فەرماندە و پێشمەرگەکانی سپای میللیی کوردستان، لە گۆڕستانی شەھیدانی پارتی ئازادیی کوردستان، بەخاک سپێردرا.
فەرماندەیی سپای میللیی کوردستان، وێڕای سەرەخۆشیی لە بنەماڵەی ھەڤاڵی پێشمەرگە «وریا محەمەدی»، سپاس و پێزانینی زۆر پێشکەشی بەڕێوەبەر و بەرپرسان و پزیشکانی دڵسۆزی نەخۆشخانەی نانەکەلی دەکا.
سپای میللیی کوردستان
یەکەی راگەیاندن
1ی سەرماوەزی 2720ک
21ی نوامبری 2020ز
Share Button

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *