کۆکردنەوەی ماهوارە لە ناوچەی سەرپێڵی زەهاو

بەپێی هەواڵی تایبەت بە ماڵپەڕی PAZADIK لە سەرپێڵی زەهاو، لە کاتژمێر 10:00 پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ دووشەممە 23 رێبەندان (11 فێورییە)، هێزەکانی سوپای پاسداران دەستیان کردووە بە کۆکردنەوەی ماهوارە لە ناوچەی سەرپێڵی زەهاو.

هێزەکانی سوپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامی ئێران، لە ئاواییەکانی جەعفەران و باوەنار و چەند ئاواییەکی دیکەی سەر بە سەرپێڵی زەهاو، بەبێ ئیزن وەرگرتن لە خاوەن ماڵەکان، درگاکان دەکەنەوە و بەشوێن ماهوارەدا دەگەڕێن و پاش دۆزینەوەشی، دەستی بەسەردا دەگرن و ماڵەکەش سزای نەخدی دەدەن.

شایانی باسە هەر ماوە جارێک هێزەکانی سوپای پاسداران، لەناکاو خۆیان دەکەن بە ئاواییەکانی سەر بە سەرپێڵی زەهاو  و دەست دەکەن بە کۆکردنەوەی ماهوارە.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *