«گوتاری یه‌كبوون و یه‌كگرتوویی كورد له‌ ماكۆوه‌ هه‌تا لوڕستانات» په‌یامی رێبه‌ری سه‌ربه‌خۆیی رۆژهه‌ڵات، به‌ بۆنه‌ی جه‌ژنی خاوه‌نكار

به‌ناوی خوای گه‌وره‌ و دلۆڤان
رۆڵەکانی نەتەوەی گه‌وره‌ی کورد
خوشک و برایانی یارسان

له‌لایان پارتی ئازادیی کوردستان و هێزه‌كانی سپای میللیی كوردستانه‌وه‌، به‌بۆنه‌ی گه‌ڕانه‌وه‌ی جه‌ژنی خاوه‌نکار، پیرۆزباییه‌کی گه‌رمتان پێشکه‌ش ده‌که‌م. ئاواته‌خوازین ئه‌م جه‌ژنه‌به‌شادی و خۆشیی له‌ خوشک و برایانی یارسانمان تێپه‌ڕێ.

رۆڵه‌کانی نه‌ته‌وه‌ی کورد به‌هه‌ر چه‌شنه‌ ئایین و مه‌زهه‌ب و زاراوه‌یه‌كه‌وه‌‌، رۆڵه‌ی یه‌ک نه‌ته‌وه‌و یه‌ک نیشتمانن و جێی خۆیەتی کە هه‌رکام له‌جه‌ژن و بۆنه ‌تایبه‌تییه‌کانیشمان وه‌ك بۆنه‌یه‌كی كوردستانی رێزیان لێبگیرێ.
رۆڵه‌کانی نه‌ته‌وه‌ی کورد به‌هه‌موو پێکهاته‌کانیەوە و له‌ هه‌موو ده‌ڤه‌ر و ناوچه‌كانی كوردستان‌، له‌لایان ده‌سه‌ڵاتدارانی داگیرکه‌ره‌وه‌ له‌سه‌ر کورد بوون وكوردستانی بوون، تووشی په‌لامار و كوشتار وچه‌وساندنه‌وه‌و ئازار و ئه‌شکه‌نجه ‌هاتوون‌. لەو نێوەدا کۆمەڵگای یارسان سه‌رباری كورد بوون، بە هۆی جیاوازیی له‌ گه‌ڵ دینی فه‌رمی ده‌وڵه‌تی داگیركه‌ری ئێران، تووشی زوڵم و سته‌می زۆر بووه‌.
بۆیە و بە سەرنجدان بەو راستییه‌ی كه‌ نه‌ته‌وه‌كه‌مان له‌ رۆژهه‌ڵاتی داگیركراو به‌ هه‌موو پێكهاته‌كانییه‌وه،‌ ئه‌مڕۆ له‌ لایان حاكمانی داگیركه‌ری فارس و هاوده‌ستانی تركیان، له‌ به‌ر پیلان و هێرشی ته‌فریس و ته‌تریك و سته‌م دایه‌و دوارۆژیش له‌ به‌ستێنی سیاسی و ناسنامه‌ و خاكه‌وه‌، ده‌كه‌وێته‌ به‌ر هه‌ڕه‌شه‌ی گرووپ و داروده‌سته‌ فاشیسته‌كانی ترك و فارس؛ پارتی ئازادیی كوردستان «گوتاری یه‌كبوون و یه‌كگرتوویی كورد له‌ ماكۆوه‌ هه‌تا لوڕستانات»( لوڕ و به‌ختیاری) ده‌كاته‌ هێزی به‌ره‌نگار بوونه‌وه‌و تێكشكاندنی ئه‌و هه‌ڕه‌شانه.
نیشتمانێكی ئازادو نه‌ته‌وه‌یه‌كی به‌خته‌وه‌ر و ده‌وڵه‌تێكی كوردستانی به‌هێز ی داهاتوو، له‌ گره‌وی یه‌كێتی و یه‌كگرتوویی گشت ئه‌و تیره‌ و تایه‌فانه‌دان كه‌ بنچینه‌ ره‌سه‌نه‌كانی نه‌ته‌وه‌ی كوردیان به‌ درێژایی ئه‌و جوغرافیایه له‌ رۆژهه‌ڵاتی نیشتمان،‌ پێكهێناوه‌.
له‌م ده‌رفه‌ته‌دا جارێکی دیکه ‌ئه‌و راستییه‌ وه‌بیر هه‌موو رۆڵه‌كانی نه‌ته‌وه‌كه‌مان ده‌هێنینه‌وه‌، كه‌ ته‌نیا له‌ كوردستانێكی ئازاد له‌ ته‌وقی حاكمییه‌تی ئێران و خاوه‌ن سه‌روه‌ریی و ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆدا، مرۆڤی كورد و كورده‌واری ده‌توانن به‌ئازادیی و دێموكراسی وعه‌داله‌ت و ئاسایش و به‌خته‌وه‌ریی بگه‌ن‌.
جه‌ژنی خاوه‌نكار پیرۆز بێ.

حسین یه‌زدانپه‌نا
پێشمه‌رگه‌ی رێگای ده‌وڵه‌ت و سه‌ربه‌خۆیی كوردستان

9ی خه‌زه‌ڵوه‌ری2720ك
30ی ئۆكتۆبری2020ز

Share Button

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *