گۆڕێكی بەكۆمەڵ لە خانەقین دۆزرایەوە

anfalekanگۆڕێكی بەكۆمەڵ كە بەپێی زانیارییە بەراییەكان بۆ ساڵی 1991 دەگەڕێتەوە لە خانەقین دۆزرایەوە و لە ئێستادا پشكنین و توێكاری دەربارەی ڕووفاتەكان دەكرێت.

سەرچاوەیەك لە ئاساییشی خانەقین بە ئاژانسی هەاڵی پەیامنێری ڕاگەیاند، لە ئێستادا ئەوان و لیژنەیەكی پسپۆڕ كار لەو جێگایەدا دەكەن كە گۆڕە بەكۆمەڵەی لێیە و كەوتووەتە گەڕەكی بەختیاریی شارۆچكەی خانەقین.

ئەو سەرچاوەیەی کە نەیەویست ناوی ببرێت، گوتی، ئەگەرچی هێشتا ژمارەی ڕووفاتەكان و شوناسیان دەرنەكەوتووە، بەڵام بەپێی زانیارییە سەرەتاییەكان دەریانخستووە كە گۆڕەكە بۆ ساڵی 1991 دەگەڕێتەوە .

سیروان حەسەن – گەرمیان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *