ھێزە سیاسیەکانی ڕۆژھەڵات لە وڵاتی نۆروێژ کۆبونەوە!

کاتژمێر 5ی دوا نیوەڕۆی ئەمڕۆ دوشەممە 20ی خەزەڵوەری ساڵی 2719ی کوردی ھاوکات لەگەڵ 11ی نۆڤەمبەری ساڵی 2019ی زایینی، حیزب و لایەنە سیاسیەکانی ڕۆژھەڵاتی کوردستان لە وڵاتی نۆروێژ کۆبونەوە.

لە میانەی کۆبونەوەکەدا کە نزیکەی2کاتژمێر و نیوی خایاند بە تێکڕای دەنگ پێکھێنانی چەترێک بۆ حێزب و لایەنە سیاسیەکانی ڕۆژھەڵاتی کوردستان کە دواتر ناو و پێڕەوەکەی بڵاو دەکرێتەوە، پەسند کرا.
ھەروەھا بڕیار درا کە لە ڕۆژی جیھانیی مافی مرۆڤدا، سمێنارێک لە سەر پرسی مافی مرۆڤی کورد لە ڕۆژھەڵاتی کوردستان بەڕێوە ببەن.
لایەنە بەشداربووەکان بریتی بون لە:
1-پارتی ئازادیی کوردستانPAK
2-حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران
3-کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران
4-ڕێکخراوی خەباتی شۆڕشگێڕی کوردستان
5-حیزبی دێموکراتی کوردستان
6-کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان
7-سازمانی خەباتی کوردستانی ئێران.
شایانی باسە کە بە نوێنەرایەتی لە لایەن (پارتی ئازادیی کوردستانPAK)ەوە ھەڤاڵان ( ڕێبوار ئەحمەدزادە
ئیدریس کەریمی، سەفا عەزیزپور ) بەشدار بوون.
پارتی ئازادیی کوردستان
کۆمیتەی رێکخستنی نۆروێژ
20ی خەزەڵوەری ساڵی 2719ی کوردی
11ی نۆڤەمبەری ساڵی 2019ی زایینی
Kurdistan Freedom Party
NO. Committee
TEL:004796710946
pak.no_hevkari@yahoo.com
www.pak-eu.com
https://www.facebook.com/pakeucom/?ref=settings

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *