یادی121 سالەی رۆژنامەگەری کوردی لە شاری ئارنهێم لە وڵاتی هولەند بەرزراگیرا

کاتژمێر 14:00 رۆژی یەکشەممە 1 گوڵانی 2719 (21 ئه‌پریلی 2019) رێکخراوی چەپک بۆ گەشەپێدانی مرۆیی بەھاوکاری ئەکادیمیای بەدرخان بەبونەی یادی 121 سالەی رۆژنامەگەری کوردی لە شاری ئارنهێم لەژێر ناۆی دوای 121سال رۆژنامەگەری کوردی بەرەۆ کۆی رێکخست
لەسەر بانگێشتی فەرمی رێکخراوی چەپەک شاندی پارتی ئازادیی کوردستان PAK هەڤالان ئەفشار ئەقدەسی ئەندامی کۆمیتەی ناوەندیی و بەر پرسی نوێنەرایەتی ئوروپایی PAK وکاۆە کانەبی به رپرسی کۆمیته ی PAK له دوتنخیم بەشداری ئەم سمینارە بوون.

سمینار لەچەن بەشی جیاوازدا بەرێۆەچوو وهەریەک لە میۆانان و رۆژنامەنووسان و رۆشنبیرانی بەشداربوو وتاری خۆیان پێشکەش کرد ولە کۆتایی سمینارەکە بۆ رێز لێنان لە رۆژنامەنووسان و رۆشنبیران لەلایەن رێکخراۆی چەپەک و ئاکادمیای بەدرخان برۆانامەی رێزلێنان و مدالیای فەخر بەخشرا شایانی باس هەڤالان ئەفشار ئەقدەسی برۆانامەی رێزلێنان و مدالیای فەخری بەبونەی یادی 121 سالەی رۆژنامەگەری کوردی پێببەخشرا.
پارتی ئازادیی کوردستان
کۆمیته‌ی رێکخستنی هوله‌ند
3 گوڵانی 2719
23 ئه‌پریلی 2019
Kurdistan Freedom Party
Holland Committee
nl_pak@yahoo.com
nl.pak1@gmail.com
Mobil:0031620074245
www.pak-eu.com
https://www.facebook.com/pakeucom/

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *