‎ئەندامێکی PAKلە دەرەوەی وڵات توانی شانازییەکی گەورە بۆ کورد و کوردستان تۆمار بکات

‎رزگار فاتحی کرجو (پسپۆڕ و توێژەری بواری پزیشکی) توانی سەرکەوتنێکی گەورە لە بواری دیزاین و دروست کردنی (گورچیلەی دەستکرد) بە دەست بھێنێت.

‎ ئەم پسپۆڕە کوردە کە ئەندامی (کۆمیتەی ڕێکخستنی پارتی ئازادیی کوردستان لە وڵاتی ئاڵمان)ەو دانیشتوی ویلایەتی (ھێسێن)ی ئەو وڵاتەیە، توانی لە ماوەی ساڵێک و پێنج مانگ دا توێژینەوەکەی بە سەرەنجام بگەیەنێت و بۆ تاقیکاری راستەوخۆ لەگەڵ زانکۆکانی زانستیی پزیشکیی (کۆلن)و (فڕانکفۆرت) وتووێژ بکا .

‎ھەڤاڵ (ڕزگار فاتحی) ھیوادارە بە کەڵک وەرگرتن لەم تەکنەلۆژییە نوییە (پێنسەد و سی وحەوت ملیۆن) کەس لە جیھان دا کە دیالیز دەکرێن، بگەڕێنەوە ژیانێکی ئاسایی .

‎بە ناوی نوێنەرایەتی ئوروپای پارتی ئازادیی کوردستانPAK،ەوە پیرۆزباییەکی گەرم ئاراستەی ھەڤاڵ (ڕزگار فاتحی) دەکەین و ھیوای سەرکەوتنی زیاتری بۆ بە ئاوات دەخوازین.
نوێنەرایەتی ئورووپای
پارتی ئازادیی کوردستان

28ی سه‌رماوه‌زی 2719ی کوردی

19ی دیسامبری 2019 ی زایینی

Kurdistan Freedom Party Representation in Europe
info.pak_europa@yahoo.com – info.pak.europa@gmail.com
Mobil:0031641693364
www.pak-eu.com
https://www.facebook.com/pakeucom/?ref=hln

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *