
دوانیوه‌ڕۆی رۆژی شەممە (5ی ڕێبەندانی ساڵی 2719ی کوردی) هاوکات لەگەڵ 25ی ژانوییەی ساڵی 2020ی زایینی له شاری ” ئــــــۆسلۆ”ی پێتەختی وڵاتی نــــۆروێژ، رێوره‌سمێك به بۆنه‌ی دووی رێبه‌ندان یادی حەفتا وچوارەمین ساڵه‌ی دامه‌زراندنی کۆماری کوردستان، به‌ڕێوه‌چوو.
له ڕێوڕەسمەکەدا ژماره‌یه‌كی بەرچاو له کوردانی دانیشتووی شاری ” ئۆسلۆ” و شار و ناوچه‌کانی ده‌وروبه‌ری، هه‌روه‌ها ژماره‌یه‌ك له نوێنه‌ری چه‌ندین رێکخراو و حیزبی سیاسیی و مه‌ده‌نیی کوردستانیی و نـــۆروێژی به‌شدارییان کرد و رێزیان له حەفتاو چوارەمین ساڵیادی دامه‌زراندنی یه‌که‌مین کۆماری کوردستان به رێبه‌رایه‌تیی پێشه‌وای شه‌هید قازیی موحه‌ممه‌د، گرت.
به‌وه‌ش ئه‌مه‌گ و وه‌فاداریی خۆیان به رێبازی کۆمار و پێشه‌وا و شه‌هیده‌کانی دیکه‌ی ئه‌و کۆماره جوانه‌مه‌رگه ده‌ربڕی.
له‌سه‌ر بانگهێشتی فەرمیی کومیته‌ی نۆروێژ،ی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان ئێران، که به‌ڕێوه‌به‌ر و هه‌ڵسووڕێنه‌ری مه‌راسیمه‌که بوو، شاندێکی کومیته‌ی نۆروێژ،ی ، (پـــــــــاک)، به‌شدار بون و بروسکەی پیرۆزبایی و چەپکە گووڵی ڕێز و پێزانینیان پێشکەش بە هەڵسووڕێنەر و بەشداربووانی ڕێوڕەسمەکە کرد.
شایانی ئاماژه‌یه شاندی (کومیته‌ی نۆروێژ،ی پارتی ئازادیی کوردستان) کە پێکهاتبوون لە بەڕێزان (مستەفا عەزیزپو،ئیدریس کەریمی و ڕێبوار ئەحمەدزادە)، زۆر به گه‌رمیی و به رێزەوە له‌لایه‌ن کومیته‌ی حیزبی دێموکڕاته‌وه پێشوازییان لێ‌کرا و
هه‌ر به‌و شێوه‌ش دوای کۆتاییهاتن به ڕێزه‌وه به‌ڕێخران.
سه‌رچاوه‌ی هه‌واڵ:
پارتی ئازادیی کوردستان
کومیته‌ی ڕێکخستنی نۆروێژ
8ی ڕێبەندانی ساڵی 2719 کوردی
28ژانویه ساڵی 2020 زاینی
Kurdistan Freedom Party
NO. Committee
TEL:004796710946
pak.no_hevkari@yahoo.com
www.pak-eu.com
https://www.facebook.com/pakeucom/?ref=settings
وەڵامێک بنووسە