‎لە هولەند سمینارێک سەبارەت بەناونیشانی “نەخۆشییـەکانی شێرپەنجـە, تامینی جەنازە و ئاستەنگییەکانی ناردنەوەی” رێکخرا:

رۆژی شەمە30ی خه‌رمانانی 2719ك 21ی سێپتامبری 2019زکومیتەی هولەندی پارتی ئازادیی کوردستان PAKلە شاری ئارنهێمی وڵاتی هۆڵەند سیمینارێکی رێک خست لە ژێر ناویی نەخۆشیەکانی شێرپەنجە و تأمینی ناردنەوەی تەرمی کوردانی تاراوگە بو کوردستان !
دەسپێک و سەرەتای بەرنامەکەبە ساتێک بێدەنگی و وەستان بۆ گیانی پاکی رۆحی بەرزی سەرجەم شەهیدانی کوردستانی گەورە و لێدانی سرودی نەتەوەیی ئەی رەقیب دەستی پێکرد.

پاشان لەلایەن، خاتوون چیمەن نەقشبەندی بەرپرسی کومیتەی هولەندی پارتی ئازادیی کوردستان بەخێرهاتنی گشت میوانانی بەشداربووی کرد و کورتە باسێکی لەسەر ناۆەروکی بابەته کە پێشکەش بە بەشداربووان کرد،
پاشان بەرێز محەمەد سرن ، بە تێر و تەسەلی تێشکی خستەسەر چۆنیەتی پێشگرتن و بەرەنگاربوونەوە لەگەل شێرپەنجە و تامینی ناردنەوەی جەنازە بۆ کوردستان بۆ ئامادەبوان هێنایە بەرباس و باسێکی چڕووپر لە نێوان بەرێز محەمەد و بەشداربوان دەستی پێ کرد هه‌روه‌ها له‌ لایان ئاماده‌بووانی ئه‌و سمیناره‌وه‌ چه‌ندین پرسیار ئاڕاسته‌ی کۆڕگێڕ کرا، که‌ له‌ لایان به‌ڕێزیانه‌وه‌ وه‌ڵامیان درایه‌وه‌. و دوای چەن کاژمێر لە کۆتائی بەرنامەکەدا لە لایەن هەڤالان ئەفشار ئەقدەسی ئەندامی کۆمیتەی ناوەندیی و بەر پرسی نوێنەرایەتی ئوروپایی PAK هەدیە و دەستەگۆلێک بۆ رێز لێنان لە کار و چالاکیەکانی بەرێز محەمەد سرن پێشکەشی کرا و بەرنامەکە دوای چەن کاژمێر بەسەرکەوتووئی کوتائی پێ هات.

پارتی ئازادیی کوردستان
کۆمیته‌ی رێکخستنی هوله‌ند
31ی خه‌رمانانی 2719ك
22ی سێپتامبری 2019ز
Kurdistan Freedom Party
Holland Committee
nl_pak@yahoo.com
nl.pak1@gmail.com
Mobil:0031620074245
www.pak-eu.com
https://www.facebook.com/pakeucom/

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *