‎کۆبوونەوەی مانگانەی کۆمیتەی هاوکاریی حیزب و رێکخراوە سیاسیە کوردستانییەکان لە نۆروێژ

‎رۆژی چوارشەممە، رێکەوتی 07/10/2020 کۆبوونەوەی مانگانەی کۆمیتەی هاوکاریی بە بەشداری زۆربەی حیزبەکانی ئەندام لە کۆمیتەکەدا لە بارەگای پارتی دێموکراتی کوردستان لە (ئۆسڵۆ) بەرێوە چوو.

‎کۆبوونەوەکە بە چەند ساتێک بێدەنگی بۆ ڕێزگرتن لە گیانی پاکی شەهیدانی کوردوکوردستان دەستی پێکرد. دواتر وێرای پیرۆزبایی بە بۆنەی کردنەوەی بارەگای پارتی دێموکراتی کوردستان لە ئۆسڵۆ، هەر یەک لە حیزبەکانی سەر بە پارچەیەکی کوردستان کورتە راپۆرتێکیان لە سەر رەوشی مانگی رابردووی ئەو بەشەی کوردستان و ناوچەکە پێشکەش کرد. پاشان تەوەرەکانی کۆبوونەوە خرانە بەر باس و لە لایەن بەشدارانەوە بە وردی هەڵسەنگێندران و ئاڵوگۆریی بیروڕایان لە سەر کرا. یەکێک لەو تەوەرانە، باسکردن لە سەر بەرفراوانتر کردنی کۆمیتەی هاوکاریی هێزە کوردستانییەکان لە نۆروێژ بوو کە تێکرای بەشداران کۆک بوون کە لە داهاتوویەکی نزیک دا پێوەندیی بە هێز و لایەنە کوردستانییەکانی دەرەوەی کۆمیتەی هاوکاریی بگیردرێ بۆ هاوکاری زیاتر و دەوڵەمەندتر کردنی کۆمیتەی هاوکاریی هێزە کوردستانییەکان لە نۆروێژ.
‎ پێویست بە ئاماژەیە کە کۆمیتەی هاوکاریی پێکهاتووە لە 9 حیزب و رێکخراوی کوردستانی لە نۆروێژ کە بریتین لە:
پارتی ئازادیی کوردستانPAK‎, حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، پارتی دێموکراتی کوردستان، پارتیا دێموکراتا کوردستانێ باکوور ، رێکخراوی خەباتی شۆرشگێری کوردستان، یەکگرتوویی ئیسلامی کوردستان، پارتی ئازادیا کوردستانێ باکوور، پارتی سەربەستیی کوردستان، حیزبی دێموکراتی کوردستان
‎کۆمیتەی هاوکاریی حیزب و رێکخراوە سیاسیە کوردستانییەکان لە نۆروێژ
07.10.2020

Share Button

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *